نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
توركیاو ناوچەی ئارام

هه‌وراز شوانی

پێشنیار كردنی ناوچەی ئارام لە سوریا مەسەلەیەكی تازە نییە، هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی ئەو وڵاتە لە بەهاری ساڵی 2011 بۆ یەكەمجار توركیا داوای دانانی ناوچەیەكی ئارامی لە باكوری سوریا كرد، لە مەشدا توركەكان دوو ئامانجیان هەبوو:
1 -بۆ ئەوەی رێگە لە لێشاوی پەنابەران بگرن و لەو ناوچەیەدا نیشتەجێیان بكەن.
2 - بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بكەنە مۆڵگەی ئەو گروپانەی سەر بە توركیا بوون و بەو هۆیەشەوە جڵەوی ئاراستەكردنی رووداوەكانی سوریا بگرنە دەست یاخود لانی كەم رۆڵی سەرەكی بگێڕن.
بەڵام هەر لەسەرەتاوە ئەو داوایەی توركیا هیچ وەڵامێكی كۆمەڵی نێودەوڵەتی لێنەكەوتەوە.
لە رۆژانی بەرایی دەسەڵاتی سەرۆك ترامپ كۆشكی سپی ئەو بابەتەی خستەبەر باس و سەرۆك داوای لە راوێژكارانی سەربازی كرد لە ماوەی سێ مانگدا نەخشەڕێگای ناوچەی ئارام دابڕێژن، بەڵام وەك دەركەوت ئەو پلانەش سڕ یان فەرامۆشكرا.
كاتێ سەرۆكی ئەمریكا لە ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا هەڕەشەی داڕووخاندنی ئابوری توركیایان كرد ئەگەر هێرش بكاتە سەر كورد سەرلەنوێ پێشنیاری ناوچەیەكی ئارامی بە قوڵایی (20-30)كم كرد بێئەوەی وردەكاری دیكە لەو بارەیەوە بدركێنێ.
توركیا هەر زوو بۆ داپۆشینی شكستەكانی لە سوریا پێشوازی لەو پێشنیارە كردو پەیامێكی چەواشەكارییان ئاراستەی رای گشتی وڵات و هەندێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا كرد بەوەی خۆیان دەبنە كوێخای ناوچە ئارامە پێشنیاركراوەكە، تائەم ساتە هیچ وردەكارییەك لە بارەی ناوچەی ئارام لە سوریا لە ئارادا نییەو پرسیارەكانیش لەم بارەیەوە تا ئێستا بێ وەڵامن.
بەڵام ئایا پرۆسەیەكی هەستیاری لەو چەشنەو لە ناوچەیەكی پڕ ململانێ و پێكدادانی بەرژەوەندی گەورە و بچووكەكەكان بە توركیا دەسپێردرێ؟ یان بە واتایەكی دیكە ئەنقەرە رۆڵی كارای تێدە دەگێڕێ؟
روسیاو ئێران بوونی راستەوخۆو بەرژەوەندی جیاوازیان لە سوریا هەیە دژی ناوچەی ئارامن، مۆسكۆو تاران پێیانوایە پرۆسەیەكی لەو چەشنە هەژموونی ئەمریكا لەسوریا بەتایبەتی لە خۆرئاوای كوردستان بەهێز دەكات و سەرەنجام ئەو ناوچەیە دەبێتە پێگەیەكی هەمیشەیی ئەمریكا.
ئەمریكاو هاوپەیمانە ئەوروپییەكانیش لەوانەش فەڕەنسا بە تێڕوانینێكی جیاواز لەگەڵ توركیا دەڕواننە دامەزراندنی ناوچەی ئارام.
ئەوەی توركیا دەیەوێت هەر بۆ بەدیهێنانی ئەو مەرامەیە كە باسمان كرد، بۆ ئەوەی ئەگەر لە ئایندەدا زەمینەی چارەسەری سیاسی رەخسا بتوانن قسەی كاریگەریان لە داهاتووی سوریادا هەبێت.
ناوچەی ئارام واتە ناوچەیەك خاڵی لە پێكدادان و گرژی سەربازی، ئەمریكییەكان باش دەزانن توركیا لە قەیرانی سوریادا بێلایەن نییەو پرۆژەی هەیە، بەدوور دەزاندرێ پیلان و مەرامی توركیا لەگەڵ ستراتیژی ئەمریكا تەنانەت روسیاش یەكانگیر بێت.
ئەو ناوچانەی سوریا كە لە لایەن سوپای توركیاوە داگیركراون(جەرابلوس، باب، عەفرین و هەندێ شوێنی ئیدلب) بونەتە مۆڵگەی گروپە تیرۆریستەكانی بەرەی نوسرەو سوپای ئیسلامی توركستان و تەنانەت داعشیش، دووریش نییە لێپرسراوانی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ژوورە داخراوەكاندا ئەم بابەتەیان لەگەڵ كاربەدەستانی تورك تاوتوێ كردبێت.
بەڵام ماكگۆرك لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی cnn لە رۆژی 23/1 ئەو راستییەی دركاند كە ئەنقەرە چاوپۆشی لە دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆناو خاكی سوریا كردووە.
بوونی هەر هێزێكی تورك لە ناوچەی ئارامدا نەك هەر نیگەرانی كوردی لێدەكەوێتەوە، بەڵكو لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاو هەندێ وڵاتی كاریگەری ناوچەكەش جێی قبوڵ نییە.
جا ئەگەر لە داهاتوودا ناوچەی ئارام لە سوریا ببێتە دیفاكتۆ، بێگومان هەر ئەمریكا پێشوەخت خۆی بڕیاری لەسەر دەدات و بۆ ئەوەی شەرعیەتی پێ ببەخشێ راوێژێكی سارد بە ئەوروپییەكان و دۆستە تەقلیدییەكانی لەناوچەكە دەكات، رەنگە لەم بوارەشدا چانسی توركیا لاواز بێت.
نوسرێكی عەرب دەڵێت: هەموو چێشتێكی سیاسی لەم ناوچەیەدا ئەمریكا ئامادەی دەكات، روسەكان ئاگرەكەی دادەگیرسێنن، ئەوروپییەكان ساردی دەكەنەوە، ئیسرائیل دەیخوات و عەرەبەكانیش قاپەكان دەشۆن.


‌ 844 جار بینراوه‌
03/02/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved