نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
سیاسەتی وزە و گۆڕانی ئیقلیمی و جیهانی - بەشی پێنجەم

 د.مەدیحە سۆفی / ئەڵمانیا


ئەم قەیرانی وزەیەی ساڵی 1973یە، كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر بەكارهێنانی وزە لەوڵاتە پیشەسازیەكاندا، بووە هۆی كەمكردنەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل و تەنانەت وای لێهات رۆژی یەك شەممەی هەموو هەفتەیەك ئۆتۆمبیل نەجوڵێت، رۆژانی كاركردن كەمكرایەوە، نرخی سوتەمەنی شەش ئەوەندە زیادی كرد، هەر چی پەیوەندی بە وزەوە هەبوو، راگیرا یا كەم كرایەوە، ئەم بڕیارەی وڵاتانی عەرەبی بۆ پەكخستنی وڵاتانی رۆژئاوا، بڕیاری گەڕان بوو بە دوای ئەڵتەرناتیفدا، لە لابور و لە نێو بیركردنەوەی شارەزا و پسپۆرەكاندا و لە تیوریە زانستییەكاندا گەڕان بەدوای چارەسەردا ببووە كارنامەی ئەو قۆناغە سەختە لەو وڵاتانەدا، هەر لەو كاتەدا دوو رێگاچارەسەر دۆزرایەوە لەوانە: 
• سەرەرای ناڕەزایی جەماوەر، بڕیاری بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی درا.
• هەر لەم كاتەدا و بۆ وابەستەنەبوون بە وزەی وڵاتانی ئۆپیكەوە، بیرۆكەی وزەی دوبارە ( وزەی سەوز ) هاتە كایەوە، كە بریتیە لە وزەی با و وزەی ئاو و وزەی شەپۆل و وزەی بایۆلۆجی.
ئەم هەنگاوە، بواری زانستی لە خزمەتی ژینگە و مرۆڤ و سروشتدا خستەگەڕ، بەڵام پێش هەمووی بیر و هۆش و بۆچوونی مرۆڤی خستە جوڵە بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەیەكی نوێ، كە بەردەوامی بە گالیسكەی پیشەسازی بدات لە داهاتوودا و بتوانێ لە قەیرانێكی ئاوادا دەستەوەستان نەوەستێ.
لێرەدا بیر و بیرۆكە، گەڕان بەشوێنی ئەڵتەرناتیڤ و خوڵقاندنی تازەگەری و خستنەگەڕی هەوڵ و توانای پسپۆر و شارەزا و لێپرسراوانی بواری ئابووری و پیشەسازی و هەموو بوارە زانستییەكان لە پێناو چارەسەردا، لەسەر یەك هێڵی بیركردنەوەدا یەكگرتوو بوون، ئەویش بۆ ملكەچ نەكردن بەرامبەر بە هێزێك، دەكرێ هەر بە هێزی زانست، هێزێكی هاوشێوەی لێ بخوڵقێنرێت.
ئاشكرایە كە داهات و دەرامەتی سروشتی نێو وڵات موڵكدارێتی پێوە ناكرێت، كان و كانزا و پیترۆل و هەموو جۆرە سامانە سروشتییەكان داهاتی دەوڵەتن، ئەم داهاتەش لە لایەكەوە بۆ راگرتنی پێگەی دەوڵەت و نەشونماو ئاڵوگۆڕی ئابووری و فراوانكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانە، لە لایەكی ترەوە بۆ ناساندنی روویەكی پێشكەوتووی كراوە و پێشكەوتووی میللەتە بە جیهانی دەرەوە، لە كاتێكدا ئەگەر میللەت هاوپێچی سودوەرگرتن بكرێ و وەكو سامانێكی مرۆیی لە داهاتەكانی دەوڵەتدا دەست بەكار بێ و بێبەش نەبێ.
لەسەر بناغەی ئەم دوو خاڵەی سەرەوە، نمونەیەكی كیشوەری ئەفریقیا دەخەینە روو، ئەویش بەوەی كاتێ وشەی( ئەفریقا) یا ( ئەفریقی) مان گوێ لێ دەبێ، یەكسەر بە دونیای هەژاری و دواكەوتوویی و برسێتی و پەناهەندەیی دەچوێنین، لە كاتێكدا زۆربەی وڵاتانی ئەم كیشوەرە خاوەنی سامانێكی سروشتی زۆر و دەگمەن و بەنرخن، لەوانە نەوت و گازی سروشتی و دیامەنت و ئاڵتون و كۆبەڵت و كرۆم و ئاسن و زیو زۆریتریش لە داهاتی سروشتی، ئەم سامانە لە لایەكەوە بووەتە سەرچاوەی كەرەستەی خاو بۆ پیشەسازی وڵاتێكی وەكو چین، كە كەرەستە ئامادەكراوەكانی خۆی كە كوالیتێتی زۆر خراپن دەگۆڕێتەوە بەو سامانە بەبەهایانەی وڵاتانی ئەفریقا، لە لایەكیترەوە وڵاتانی پیشەسازی بۆ وزەی سەوزیش ( وزەی با و وزەی خۆر و وزەی ئاو...و..و) قۆرخی ئەم كیشوەرەیان كردووە، پشكی تیشكی خۆر لەم كیشوەرەدا زیاتر لە ٥٠% ی ئەو تیشكەیە كە بەر ئەوروپا دەكەوێت، واتە ئەفریقا كیشوەرێكی دەوڵەمەند و دانیشتوانێكی هەژار، كە دەبوایە رێژەی گەشەی ئابووری لە ئاستێكی تردا تۆمار بكرایە و هەندێ وڵاتیش گەشەی ئابووریشی بەرزە بەڵام لەبەر گەندەڵی و دیكتاتۆری حوكمڕانیەكەی رێژەی هەژاری هەر وەكو خۆی ماوەتەوە، بەڵام ئەفریقیا دەبێ هەژار و نەدار و نەخوێندەوار و دواكەوتوو و نەخۆش و ناهوشیار بێت، دەبێ میللەت بێ ئاگا و بێ دەسەڵات بێت، ئەگەر وا نەبێت چۆن دەتوانرێ تاڵان بكرێ؟
فەرمانڕەوای ئەو دەوڵەتانەی قۆڕخی سامانی گشتییان كردووە و دەكەن و سامانی مرۆییان پێشێل كردووە و باری كۆمەڵایەتی دانیشتوانیان پشت گوێ خستووە، ئەوەندەی كاریان لەسەر شكاندنی كەسایەتی و هاونیشتیمانی خۆیان كردووە و ئەوەندەی هاوڵاتیانیان بێ ئومێد و رەشبین كردووە، هیچ كاریان لەسەر بوژانەوەی ژێرخانی دەوڵەت نەكردووە، پێگەی خۆیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە و ئاستی بژێوی دانیشتوان بە پێی ئاستی داهاتی نیشتمان پێچەوانەیە و بەراوردناكرێت، واتە فەرمانڕەواكان موڵكایەتی بە سامانی سروشتییەوە دەكەن بە جۆرێك كە ناهۆشیاری دانیشتوان ئەوەندەیتر لە خزمەتی ترۆپكی دەسەڵاتە، بەڵام ئەگەر موڵكایەتی كردن بە داهات و دەرامەتی دەوڵەتەوە، لەژێر سێبەری بێدەنگی و ناهۆشیاری خەڵكی ئەو دەوڵەتەوە بێت، ئەوە بۆ تاڵانكەرەكانی ئەو سامانە، فەرمانڕەواكانیش هەر دەچنە لیستی ناهۆشیارەكانەوە.
لە جیهاندا رێككەوتنێكی یەك لاكەرەوە نیە لەسەر بوونی بڕی یەدەگی وزە و داتا و زانیاریەكان لەسەرچاوە بۆ سەرچاوەیەكیتر لە یەكچوو نین و دەگوڕێن، وڵاتەكان و بەتایبەت كەنەدا هیچ بەرچاوڕوونیەكی تەواو لەو بارەیەوە ناخاتەڕوو و دروست نایخەمڵێنێ، بەڵام بڕی یەدەگی وزە ٩،٥% ی لە ئەفریقایە و تەنها عیراق خاوەنی رێژەی ٩،٣% ی وزەی جیهانە، ئەمەش رێژەیەكی كەم نییە، لێرەدا دەبینین ئێستای ژیاری عیراق لە رووی ئاسایشی نەتەوەیی و كۆمەڵایەتیەوە بە گشتی لە ئەفریقا باشتر نییە، بەپێچەوانەوە پاشەكشێیەكی زۆری لە هەموو روویەكەوە كردووە، ململانێی ئیتنی و ئاینی و شەڕو ئاشوب لەسەر دەسەڵات و كورسی، خەڵكی عیڕاقی بەرەو وێران بوون و نائارامی پەلكێش كردووە.
یەدەگی نەوت لە جیهاندابۆساڵی 2016 دا بەم شێوەیە ریزبەند كرا :
1.ڤێنزوێلا 47 ملیار تەن
2.مەملەكەتی سعودیە 36،6 ملیار تەن
3.كەنەدا 27،6 ملیار تەن
4.ئێران 21،8 ملیار تەن
5.عێراق 20،6 ملیار تەن
لە پلەی شەشەم و دواتر روسیا و كوێت و ئیماراتی عەرەبی دێن، هەریەكە و زیاتر لە دە ملیار تەنە، لە ئەفریقاش لیبیا بە بڕی 6،3 ملیار تەن دەخەمڵێنرێ، پاشان ئەمریكا بە 5،8 ملیار تەن دەكەوێتە پاش ریزبەندی لیبیاوە، شارەزاكانی ئەم بوارە لە خەمڵاندنی كەنەدا بۆ وزە دڵنیا نین و دودڵن، بۆیە زۆرجار بەگومانەوە دەڕواننە بڕی یەدەگی وزە لە جیهاندا 

 

‌ 473 جار بینراوه‌
16/03/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved