نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كوردستان لەنێوان دیموكراسیخوازان و ئیسلامی سیاسیدا (1 - 2)

عەبدوڵڵا مەحموود زەنگنە

هەرچەندە لەم دەستپێكەدا رەنگە دیموكراسیخوازانی راستەقینە سەرەتا نیگەران بن كە دەتوانم بەبێ هیچ ترسێك لە رەخنە و لێپێچینەوەی سیاسی و یاساییش بڵێم: دیموكراسی، ئەو دیموكراسیەی لێرە ناودەبرێت و بۆتە سەری زمان و بنی زمانی ئەوانەی لە هەموو بوار و مەیدانێكدا شەڕی پێدەكەن، فڕی بە دیموكراسیەتی راستەقینەوە نیە، ئەو دیموكراسیەی مرۆڤایەتی قوربانیی زۆری بۆ داو ئێستا سەرچاوەی سەرەكی خاوەنی خەباتەكە بۆ خۆیان تارادەیەكی باش لە سایەیدا حەساونەتەوە و سیستمێكیان دامەزراندووە دژانیشی پەنای بۆ دەبەن و لەوێوە پیلانەكان لە دژی دیموكراسی و خەباتكەرانی دەگێڕن.
ئاخر ئەوە لە كوێی دیموكراسیدایە دوای زیاتر لە شەش مانگ هەڵبژاردن تائێستا نەتوانرێت حكومەتێك دابمەزرێنرێت كە بەتەواوی مانای وشەكە هێندە حكومەتێكی دیموكراسیە بەهۆی كەموكورتیەكانی خۆیەوە رێگەی بە نووسەران داوە رەخنەی لێبگرن و خەڵكیش لەداخی دڵی خۆیاندا بە كۆمپانیا و گرووپی مافیایی ناوی ببەن نەك حكومەت، تەنها ئەوانە نەبێت بە ملیۆن مووچەی زۆر ناموستەحەقیان بۆ بڕدراوەتەوە و بۆ هەندێكیشیان دەبرێتە كونی ژوورەكانیان و كەمیش نین.
یەكێك لە مەهزەلەكانی ئەمجۆرە دیموكراسیە، بە داوای لێبووردنەوە لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، كە عەیب نیە بە نوقسانی دابنێین، ئەوەیە تیایدا باس لە ئیستیحقاقی ئینتیخابی دەكرێت، وەك ئەوەی هەڵبژاردنێكی زۆر پاك و بێگەرد كرابێت و لایەنە سەركەوتووەكان بەهۆی هیممەتی بەرزی خۆیان و دەنگدەرانیانەوە، بە كوفری بزانن دەستبەرداری دەنگەكانیان بن و داكۆكی لەو ئیستیحقاقە ئینتیخابیە نەكەن كە ئاساییە لەپێناویدا میللەت بخرێتە مەترسیی گەورەی لەبەریەك هەڵوەشانەوەی ئەزموونێك، راستە حیزبەكانی، بە تایبەتی یەكێتی و پارتی پێشەنگایەتییان كردووە، بەڵام هێزی سەرەكی لەو خەباتەدا مییللەتێك بووە شەیدا و پەرۆشی ئازادی و سەربەخۆیی بووە و هەر لەو پێناوەیشدا مەینەتیی كێشاوە و بە عەیبە گەورەكانی ئێستای حكومەت و حیزبەكانیشی رازیە، بەڵام ئەوان بە بیانووی ئەم ئیستیحقاقی ئینتیخابیەوە كە زۆر كەم ئیستیحقاقی تێدایە تووشی دڵەڕاوكێ و ململانێ و دوژمنایەتی و تێكچوونی شیرازەی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانیشیان كردوون!
ئەرێ دیموكراسیخوازەكانی ئێمە ئاگادارن ئەو ململانێ و ناكۆكی و نەسازان و رقەبەرایەتیەی نێوانیان كە بۆتە خۆراكی رۆژانەی حیزبەكانیان، چەندە هاتۆتە نێو كایەی كۆمەڵایەتیی هاوڵاتیانەوە و چەندە بۆتە هۆكاری نزیكبوونەوەی پچڕانی تەواوی شیرازەی پەیوەندیەكانی هاوڵاتیان لە ماڵەكانی خۆیشیاندا، چجای فەرمانگە و بازاڕ و شوێنە گشتیەكانیش؟!
ئەرێ دیموكراسیخوازانی ئێمە لە حیزبەكاندا بە تایبەتی، ئاگادارن بەشێكی زۆر لە میللەت، لەوانەی ئەندامی یەكێتی و پارتین، تووشی دووڕوویی هاتوون لە پەیوەندیەكانیاندا لەگەڵ یەكتری، واتە لەسەرەوە دۆست و ئەحبابی یەكترین و لەژێریشەوە، ئەم ساتەیشی لەگەڵدا بێت، ناحەزی یەكن و نەیانتوانیوە نەفرەت لە دووبەرەكی و نەسازان بكەن و هەموویان، بەبێ هەموارتەكردن، زۆر لە حەربا خێراتر ئامادەن بە یەك بڕیاری حیزب دۆستایەتی و خزمایەتی و خۆشەویستی بگۆڕن بە پێچەوانەكانیان؟!
ئەرێ دیموكراسیخوازانی ئێمە ئاگادارن چ ئاوێكی پڕ لە تێزابیان بۆ نەوەی دوای خۆیان ڕشتووە، لە ئامادەبوون بۆ بە قوربانیكردنی هەموو شتێكیان لە پێناوی بەرزكردنەوەی دوو پەنجەی"V”ی ئاماژە بۆ سەركەوتنێكی ساختەیش، كە خۆیان زۆرباش دەزانن سەركەوتن نیە، هێندەی گەرمكردنی زیاتری ئاگری دژایەتی و دوژمنایەتیەكە دەبوو زۆر لەمێژە لە گۆڕمان بنایە، بەڵام بە داخەوە كە بەدیهێنانی بەرژەوەندیی تایبەت لەسەر بەرژەوەندیی گشتی لەبیری بردووینەتەوە ئێمە لە چیدا بووین و گەیشتین بەچی و ئێستا خەریكی چیین؟!
ئاخر ئەگەر بۆتان ناكرێت، زەمینەی كۆمەڵایەتی و سیاسی لەبار نیە، یان شایستەی ئەوە نیین وەك وڵاتانی دیموكراسی حیزبێكی جەماوەری ببێتە براوەی هەڵبژاردن و حكومەت پێكبهێنێت و بە پێی دەستوور وڵات بەڕێوە ببات، حیزبەكانی تریش ببن بە ئۆپۆزسیۆنێكی چاودێری دڵسۆز بۆ میللەت و دەستووری وڵاتەكەیان، خۆ لایكەمی دەبێت هێندە ویژدانتان هەبێت خەمێكی ئەم میللەتە بخۆن سەدان دەردی كوشندە رووی لە پەروەردەی مناڵانی و نادیاریی ئایندەی گەنجانی و بێمافیی ژنانی و ئەو هەموو مەترسییانە بكەن لەڕێگەیاندایە و هیچ خەمێكی لێنەخوراوە، تەنانەت بیریش لەوە بكەنەوە ئەم حكومەتە لە ئێستادا لەبەر هەندێك بەرژوەندیی تایبەتی گەورەهێزان راگیراوە، دەنا بەپێی راپۆرتەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كە بەرپرسانی هەرێم زۆر بە ئاسانی رەتیاندەكەنەوە، وەك ئەوەی ئەوان نەزانانە نووسیبێتیان، تەنانەت مانەوەی ئەم حكومەتە لە چاوەڕوانی رەشەبایەكدایە هەركات بیانەوێت فووی پێدا دەكەن و دەبێتە یادەوەریەكی تاڵ بۆ رەنجبەخەسارەكان. هەرچەندە خۆیشم لەوە دوورگرتووە ببمە هاوڕەوتی شەپۆلی زۆرێك لە فۆرمەكانی ناڕەزایی و رخنەی جەماوەر، بەڵام زۆرجار منیش دێمە ئەو قەناعەتەی خەڵكی هەیانە و دەڵێن: ئەمانە پۆست و پلەوپایە و پارە نابینای كردوون!

‌ 267 جار بینراوه‌
13/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved