نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
تەلەفۆنەكە بۆ كەركوك كار ناكات!

ئیبراهیم ئەحمەد

لە دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ـەوە كەركوك لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژێت، بەوەی تا ئێستاش پارێزگارێكی كوردی نیەو سەركردایەتی كوردیش ئەوەندەی خەمی پۆست و پلەی بەغداو دورستكردنی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی هەرێمن، هیچ ئاگایەكیان لەو شارە نەماوە.
جاروبار یەكێتی نیشتیمانی كوردستان باسی ئەوەی دەكرد كە یەك پاكێجیان بۆ هەرێم و كەركوك و بەغدا هەیە، بەوەش كەمێ دڵی شاری قودسی كوردستان خۆشدەبوو كە حیزبێك لە خەمی ئەوانەو هەڵوێستی بۆ شارەكە هەیەو هەوڵی چارەسەری ئەو دۆخە دەدات، بەڵام دوای ئەو قسانەی بەڕێز مەسعود بارزانی كە وتی ئیتر یەك دەقەی تر مەجال نیە بۆ دواخستنی پێكهێنانی حكومەت و چاوەڕێی كەسی تر ناكەین، پاشان لە كۆبونەیەك لەگەڵ هەندێك سەركردەی پارتی وتی:" با ئەو مژدەیەتان پێَ بڵێم كە ئێستا لە ڕێگا تەلەفۆنیان بۆ كردم و تیان یەكێتی بەشداری حكومەت دەكات.
بەداخەوە كەركوكییەكان حەزیان دەكرد ئەو تەلەفۆنە باسی ئەوەی بكردایە كە پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرایە لەگەڵ یەكێتی، كێشە نییە كێ دەبێت گرنگ ئەوەیە كورد بێت، بەڵام دیارە لە كەركوك هێڵی تەلەفۆن كار ناكات، بۆیە ئەو كێشەیە چارەسەر نابێت!
‌ 386 جار بینراوه‌
13/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved