نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
جەنگێكی تازە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا

هه‌وراز شوانی


یەكێك لە خەسڵەتەكانی كێشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەلكێشكردنی لایەنە ناكۆكەكانە بۆ شەڕ نەك بۆ ئاشتی و چارەسەری سیاسی، ئەگەر شەڕ یان جەنگ دواشێواز بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی ئەوا وێناكە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا رێك پێچەوانەیە.
جگە لەوەی ناوچەكە لە سەدەكانی رابردوودا جێی ململانێی ئیمپراتۆرەكان بووە، لەسەردەمی هاوچەرخیشدا بەهۆی هەڵكەوتەی جیۆپۆلێتیكی و سەرچاوەكانی وزە بۆتە چەقی ململانێی زلهێزەكان و ئەو پەندە سیاسی و ئابورییەی لێكەوتۆتەوە كە  دەڵێ (ئەوەی دەست بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، هەموو جیهان كۆنترۆڵ دەكات)، جگە لەوەش بەهۆی نائارامی و كێشەكانی ناوخۆ گرژی نێوان وڵاتان، هەرگیز شەڕ لەم ناوچەیە نەبڕاوەتەوە، بۆیە مەسەلەیەكی سەیر نییە ئەم ناوچەیە لە مێژووی نوێدا زۆرترین جەنگی بە خۆیەوەبینیوە.
لە یەككاتداو لە رۆژانی (13و14ـی 2) لە وارسۆو (سووچی) دووكۆنگرەی جیاواز سازكران، هەردوو كۆنگرەش پەیوەندی راستەوخۆیان بەبارودۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبوو.
ئەگەرچی رووسیاو ئێران لە كۆنگرەی وارسۆ بەشدار نەبوون و توركەكانیش لە ئاستێكی هەرە نزمدا بەشدارییان كرد، بەڵام هێشتا زووە بڕیار لەسەر پێكهێنانی دوو بەرە یان دوو هاوپەیمانی دژ بەیەك لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بدرێ. 
ئەمریكاو ئیسرائیل لە هەژموونی ئێران لە سوریاو عێراق و لوبنان و یەمەن نیگەرانن، هێرشە ئاسمانیە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەكانی ئێران لە سوریا ئەوە نیشاندەدن تەلئەبیب تا چ رادەیەك هەست بەمەترسی بەرەی باكور دەكات و هاوكات هەوڵەكانی واشنتۆنیش بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی دژ بە ئێران ئاماژەن بەوەی بژاردەی شەڕ گەیشتۆتە چ ئاستێك؟ پرسیارەكە ئەوەیە ئایا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جارێكی دیكە جەنگێكی تازە بەخۆیەوە دەبینێت؟ 
لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 و لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (دەیلی سكاپ)ی ئەمریكا مستەر كێسنجەر وتی: لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەهۆڵی جەنگ لێدەدرێ، ئەەوەی گوێی لێنەبێ كەڕولاڵە. 
با پێش رووداوەكان نەكەوین، بەڵام بە خوێندنەوەی پێشهاتەكان دەتوانین ئاماژە بە هەندێك لە رووداوەكان و گۆڕانكارییەكان بكەین، گومانی تیا نییە ئێستا سوریا بۆتە گۆڕەپانی ململانێی دەوڵەتە ئیقلیمی و زلهێزەكان و ئەوەی پێی دەڵێن شەڕی بەوەكالەت، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیركەین لە ساڵانی جەنگی ساردو تەنانەت لەكاتی هەڵایسانی قەیرانە مەترسیدارەكانی وەك كێشەی موشەكەكانی كوبا (1964) و داگیركردنی چیكوسلۆڤاكیا (1968) هتد... گرژیەكانی نێوان یەكێتی سۆڤیەتی جاران و ئەمریكا نەگەیشتە ئاستی پێكدادانی سەربازی راستەوخۆ، كەواتە بەریەككەوتنی راستەوخۆی ئەمریكاو رووسیا لە سوریاو لە هەر جێیەكی دیكەش ئەگەرێكی زۆر دوورە، چونكە كارێكی لەو چەشنە ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسییەوە. 
ئەی هێرشی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ سەر ئێران؟ 
بە وتەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران سزاكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر رەوشی ئابووری وڵاتەكەی كردووە، ئەمریكاش بەسەر سزاكان و تەنانەت توندكردنیشی بەردەوام دەبێت، بەڵام لەوەش دڵنیان هەر هێرشێكی راستەوخۆ بۆ سەر ئێران بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لەسەرتاسەری جیهان دەخاتە مەترسییەتەوە، جگە لەوەش وڵاتانی كەنداوو بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدەكەونە ژێر رەحمەتی مووشەكە بالستییەكانی ئێرانەوە. 
هاوكات حزبوڵای لوبنان سەرچاوەیەكی راستەوخۆیە بۆسەر ئیسرائیل، بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئەوانیش حیسابی وردیان بۆ كردووە، حزبوڵا خاوەنی جبەخانەیەكی گەورەی موشەكی دوورهاوێژە كە بە دەیان هەزار دانە دەخەمڵێندرێت و هەندێك لەو موشەكانەش دەگەنە بیابانەكنی نەقەب لەوپەڕی باشووری ئیسرائیلدا، شەڕی هاوینی ساڵی 2006 توانای سەربازی حزبووڵای سنووردار نەكردووە، لەو كاتەوە تا ئێستا بەردەوام توانا سەربازیەكانی گەشەی كردووە. 
جگە لە باشووری لوبنان، حزبوڵا دەتوانێت لە بەرزاییەكانی جۆلانیشەوە هەڕەشە لە ئیسرائیل بكات. بۆیە دوور نییە جەنگە تازەكەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هێرشی لەناكاوو چڕی ئیسرائیل بۆ سەر بنكەكانی ئێران لەسوریا بارەگاكانی حزبوڵا لە لوبنان دەستپێبكات و پریشكی جەنگەكە عێراقیش بگرێتەوەو جگە لە پرۆسەی سەربازی ئاكامی دیكەشی بەدواوە بێت.
هەموو لایەك پێشبینی جەنگەكە دەكات و خۆی بۆ ئامادەكردووە تەنها (سەركردایەتی) باشووری كوردستان نەبێت بەهۆی ململانێی سیاسی و فەرمانەكانی سوڵتانەوە دۆشداماوە.


‌ 285 جار بینراوه‌
13/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved