نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
قۆناغی دووەمی بەهاری عەرەبی

هه‌وراز شوانی


"خوێندنەوەیەك بۆ خۆپیشاندانەكانی جەزایرو سودان"

جەزایرو سودان لە دەرەوەی ئەو شەپۆلە ناڕەزاییە بوون كە لە كۆتایی ساڵی 2010ـەوە هەندێ وڵاتانی عەرەبی گرتەوەو دواتر ناونرا بەهاری عەرەبی، قۆناغی یەكەمی بەهاری عەرەبی بەشێوەیەكی هێمنانە لە تونس دەستیپێكردو لە بەهاری 2011 لە سوریا بەكارەسات كۆتاییهات.
بەڵام لەم بەهارەی ئێستادا شەپۆلی ناڕەزایی جەزایرو سودانی گرتەوە، ئەنجامەكەشی تائێستا لە جەزایر دەستلەكاركێشانەوەو لە سودان لابردنی هەڕەمی دەسەڵات بوو.
ئاشكراشە هۆكاری سەرهەڵدانی شەپۆلی ناڕەزایی لە هەردوو قۆناغەكە دەسەڵاتی دیكتاتۆری و پاوانخوازی و گەندەڵی و خراپی رەوشی ئابوری بوو، قۆناغی یەكەم بەشێوەی جیاواز كۆتاییهات، لیبیاو یەمەن و سوریا دووچاری شەڕی ناوخۆ بوون، لە میسرو تونس دەسەڵاتێكی تا رادەیەك سەقامگیر بەرقەرابوو، بەڵام ئایندەی سیستەمی دەسەڵات و بارودۆخی سیاسی  هەریەكە لە جەزایرو سودان هێشتا لێڵە.
لە قۆناغی یەكەمدا جەماوەر داوای لابردن یان دەستلەكاركێشانەوەی دەسەڵاتی دەكرد، بێئەوەی هیچ پلان و بەرنامەیەكیان بۆ ئایندە هەبێت، ئەمەش یەكێك بوو لە كەموكوڕییەكان و سەرەنجام ئامانجەكانی بەدی نەهێنا، چونكە نالەباری رەوشی سیاسی و ئابوری گەیشتبووە ئاستێك كەس پێشبینی خراپتری نەدەكرد، وەك ئەوەی كە روویدا.
دەستلەكاركێشانەوەی بوتەفلیقە لە جەزایرو لادانی ئەلبەشیر لە سودان ناڕەزایی و توڕەیی خەڵكی ئەو دوو وڵاتەی هێور نەكردەوە، خەڵك داوای گۆڕینی سەرلەبەری سیستەمی سیاسی و دوورخستنەوەی رەمزەكانی دەسەڵاتی پێشوو دەكەن، لێرەوە كەلێنێك لە نێوان خۆپیشاندەران و سوپا دروست دەبێت.
لە جەزایر سوپا سوورە لەسەر كۆتایی قۆناغی راگوزەر، كە بەپێی دەستوری ئەو وڵاتە ماوەكەی (3) مانگە، بەڵام خۆپیشاندەران داواكەی سوپا رەتدەكەنەوەو پێیانوایە ئەو ماوەیە درێژەپێدانی دەسەڵاتی بوتەفلیقەیە، بۆیە توندی خۆپیشاندانەكان لەم رۆژانەی دواییدا زیاتر بووە.
لە سودان دوای خوێندنەوەی یەكەمین بەیاننامە لەلایەن عەوز بن عەوف، وەزیری بەرگری پێشوو جەماوەر هەستی بەبێئومێدی كردو دەسەڵاتی تازەیان بە درێژكراوەی دەسەڵاتی پێشوو وەسفكرد، ئەنجومەنی سەربازیش بە هیچ جۆرێك ئاماژەی بۆ ئەو ئامانجانە نەكرد كە خەڵكی سودان لە پێناویدا رژانە سەرشەقام.
بە خوێندنەوەی رووداوەكانی جەزایرو سودان پێناچێت بەمزوانە رەوشی سیاسی و ئەمنی ئەو دوو وڵاتە ئارام بێت، تەنانەت ئەگەر رووداوی نەخوازراویش بەرپا نەبێت.
تا ئەم چركەساتە لێدوانی فەرماندە سەربازییەكانی هەردوو وڵات ئاماژەن بەوەی سوپا وا بە ئاسانی ملكەچی داواكانی خەڵك نەبێت، بێگومان ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ ئایندەی ئەو دوو وڵاتە، بەڵام رووداوەكانیش بە پەلە دەگۆڕدرێن و ئەگەری گۆڕانكاری پێشبینی نەكراویش لە ئارادایە.

‌ 524 جار بینراوه‌
20/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved