نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
هاتنەكەی مەولود ئۆغلو گوماناوییە

ئەحمەد رەجەب

لەكاتێكدا فرۆكە جەنگییەكانی رژێمی توركیا بۆردوومانی گوندەكانی كودستان ئەكات و ئاڵای توركمان ئێلی لە كەركوك ئەشەكێتەوەو توركمانەكانی بەرەی توركی عێراق وەك بەعسییەكان بە هەرێمی كوردستان ئەڵێن هەریمی سەرووی عێراق ( اقلیم شمال العراق)  مەولود ئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە هەولێر.
لە لایەن بەرپرسانی كوردستان: مەسرور بارزانی راویژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان و راسپاردەی پارتی بۆ وەرگرتنی سەرۆكی حكومەت، نێچرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازییەكی گەرم لە ئۆغلو كراو لە هەموو لایەك فەرشی سووریان بۆ راخست.
هاوكات لەگەڵ ئەم سەردانەی ئۆغلو بۆ هەولێر، وەزیری ناوخوی توركیا سلێمان سۆیڵو رایگەیاند قەندیل پارویەكی ئاسانە بۆ سوپای وڵاتەكەی و، لێرەدا روون و ئاشكرایە و بە بێشك ئۆغلو ئەیەوێت بەم هاتنەی چەندین پرس بپێكێت و  قەندیل پرسی سەرەكییە و نەوت و  دۆزینەوەی بازار بۆ ساغكردنەوی كالاكانی و بە تابەت بە بۆنەی سزاكانی ئەمریكا بەهای لێرەی توركی چروكه و، ئەوەی جێی نیگەرانییە بەرپرسانی كوردستان ئەڵێن ئیمە لەگەڵ ئۆغلو هاوراین.
مەولود ئۆغلو بێشەرمانە ڕایگەیاند، كەركوك شارێكی توركمانییەو، بەرپرسانی كوردستان لە پاش خیانەتەكەی 16 ی ئوكتۆبەری ساڵی 2017  و لە پاش هەڵاتنی پارێزگار نجم الدین كەریم تا ئێستا شەریان لە سەر ئەوەیە كێ ئەبێتە پارێزگارو لە ناو خۆیاندا تەبا نین و پاشقول لە یەكتر ئەگرن. 
توركیا خاوەن زیاتر لە 19 پێگەی سەربازییە لە سەر خاكی باشوری كوردستان و هەر پێگەیەكی توركیا خاوەنی باشترین و مۆدیرنترین كەرەستەی جەنگییە  وەك تۆپ و هلێكۆپتەرو و جۆرەها تۆپ، لێرەدا ئەبێ پرسیار بكەێن : ئایا بەرپرسەكانی كوردستان داوایان كردووە توركیا لە خاكی باشوری كوردستان بكشێتەوە و چیتر وڵاتەكەمان داگیر نەكات یان بەرپرسان لەبەرامبەر بەرپرسانی توركیا ترسنۆكن و زمانیان لاڵە.
بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا هاوڵاتییان و گوندنشینانی ناوچەكان ترس و دڵەڕاوكێیان لێ نیشتووە، لە رابردوودا ژمارەیەك هاوڵاتی بوونەتە قوربانی و تا ئێستا حكومەتی كوردستان بێدەنگە، ئەو دەستدرێژییەی جەندەرمەكانی ئەردوگان ریسوا ناكات و بە پێچەوانەوە راگەیاندنەكانی دەسەڵات لە خزمەتی توركیایە.
ئۆغلو سەردانی بارەگای حزبە توركمانەكانی هەرێمی كردو، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبانە كۆ بووەو، جێی ئاماژەی توركمانەكان دژی خواستی گەلی كوردستانن و لە كاتی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بە شێوەیەكی نەخشەكێشراو لە لایەن توركیاوەهەڵسوكەوتیان ئەكردو لە كاتی گرتنی شاری عفرین لە لایەن سوپای توركیاوە  ئایدن مەعروف پەرلەمانتاری توركمان راشكاوانە لە ناو پەرلەمانی كوردستان پشتگیری لە داگیركردنی شارەكە كردو ئەوەش ئەو پەری بێرێزی بوو بەرامبەر بە پەرلەمانتارانی پەرلەمان.
كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی كوردستان لە گەڵ مولود ئۆغلوو شاندی یاوەری بۆ گۆرینەوەی راو بۆچوون بووە،  بە تایبەت پرسەكانی هەواڵگیری، باشتروایە ئەو گفتوگۆ ئاخافتنە بخرێتە روو بۆ ئەوەی گومان نەمێنێت و، نابێت كورد پەلكێش بكرێت بۆ شەری پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ، قەندیل پارویەكی ئاسان نییەو خەیاڵیان خاوەو كورد واتەنی:  نەیخۆن تاڵە.
توركیا تووشی قەیرانی ئابووری بووەتەوەو ئەیەوێت زیاتر جێ پێی خۆی قایم بكات و نابێت حكومەتی كوردستان رێگا بدات سوپای توركیا سنوری باشوری كوردستان ببەزێنێت و نابێ رێگا بدرێت بە جەندرمەكانی رژێمی توركیا بۆ خواردنی خوان لە گەڵ بەرپرسانی كوردستان وەك ساڵی پێشوو لە مانگی رەمەزان، بە تایبەت وا رەمەزان نزیك بووەتەوە.








‌ 358 جار بینراوه‌
04/05/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved