نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كچم لەگەڵ تۆمە بوكێ گوێت لێ بێ!

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


ئەوەی لەگەڵ قەتەردا رویدا ساغكردنەوەی گومانێكە، كە رەگو ریشەكەی دەگەڕیتەوە بۆسەرەتای دەركەوتنی ئەلقاعیدەو تالیبان و شەڕی ئەفغانستان و روماڵكردنەكانی كەناڵی (الجزیرە)ی قەتەری و بەدواشیدا دەستپیكردنی بەهاری عەرەبی و دەركەوتنی گروپە رادیكالە تیرۆرستیەكانی بەرەی نوسرەو بەرەی فەتحی شامە، كە ئەوانیش پاشماوەی ئەلقاعیدەن لەسوریا، پاشان دەركەوتنی (داعش)و ئەمە جگە لەوەی میرنشینی قەتەر هەمیشە گومانی ئەوەی لێكراوە، كە فینانسیرەی بزوتنەوەی حماس و ئیخوانەكانی كردووە، بەڵام لەگەڵ دەسپێكی بەهاری عەرەبی و هاتنی داعشدا توركیاش كەوتە تای میرنشینی قەتەرەوە، ئەگەرچی ئەم دوو دەوڵەتە پێشتر لەكۆتایی ساڵی ٢٠٠١ دا هەماهەنگیەكی چرو پڕی سەربازی و ئاسایشی نێوخۆیی خۆیان بەپرۆتۆكۆڵ كردووەو ساڵی ٢٠١٥ پرۆتۆكۆلەكەیان نوێكردۆتەوە بەئەندازەیەك هیچ جیاوازیەك لەنێوان هیزە ناوخۆییەكانی وڵاتی قەتەرو توركیادا ناكرێت لەهیچ رویەكەوە، تەنانەت مەشق و جۆری چەك و پێداویستیەكانیشیان وەكو یەك وایە، بۆیە هەڵویستی ئێستای توركیا سەبارەت بەقەتەر، كە رووبەڕووی دابڕان و كێشەی دیبلۆماسی بۆتەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا لەكەنداو باكوری ئەفەریقا تەواو پێچەوانەیەو توركیا ئامادەیی هەماهەنگی زیاتری بۆ قەتەر نیشانداوە، چونكە ئەگەر قەتەر لەپشتی هاوكاری مادی گروپە تیرۆرست وجیهادیستەكانەوە بێت، ئەوا توركیاش لای خۆیەوە كارئاسانی لۆجیستیكی بۆ كردون و توركیاشی وەكو خانەخوێ و ژێماڵەو كاروانسەرا لە خزمەتی گروپە تیرۆرستەكاندابووە، هەر بۆیە ئەگەر قەتەر كچە نازدارەكەی ئەمەریكا بێت، ئەوا ئەی توركیای ئەردۆغان بوكێیە؟!
كاتی خۆشی سەرۆكی ئەوسای وڵاتەیەكگرتوەكان باراك ئۆباما سەردانێكی توركیاو میسری كردو ناوی سەردانەكەشی نابوو: گەشتی میسۆپۆتامیا، جا لەو ساتەوەختەوە تا ئیمڕۆ ئەم ناوچەیە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە تا سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپی عەرەبستانی سعودی بەسەرداهات و ئەوەندەیتر بەرە دژەكانی بەرانبەر یەكتر دڕتر كردەوە، چونكە ئەم ناوچەیە بۆ ئەمەریكا زۆر گرنگەو رادەستی هیچ هێزێكی دی ناكات و لێرەشەوە هەژمونی خۆی بەسەر جیهاندا نوێژەن دەكاتەوە.
ئەوەی تێبینی دەكرێت، ئەوەیە، كە سیاسەتی ترەمپ زۆر رونترو بوێرانەترە بەرانبەر ئێران و هیلالی شیعی و تەنانەت سەرەڕۆیی هەندێك لەدەوڵەتە سونەكانیش، هەر بۆیە ئەمەریكا لە ئێستادا لەهەوڵی پێكهێنانی كوالیسیۆنی سوپایەكدایە بۆ دەوڵەتە سوننیەكان و ئەو دوو دەوڵەتۆكەیەی، كە بەنیازە لەنیوان هەردو روباری فورات و دیجلەدا لەداهاتوی دوای داعشدا بیخەمڵێنێ! تا لە رێگەی هەماهەنگی سوپای دەوڵەتە سوننیەكانەوە ئیستێك بە بڵاوبونەوەی هەژموونی شیعە بكات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا. جگە لەوە ترەمپ لەسەردانەكەیدا بۆ عەرەبستانی سعودی هەنگاوێكی نوێی نا بەوەی جڵەوی دەوڵەتانی سوننەی رادەستی سعودیە كردەوە بانگێشتێكی گەرمی سەرۆكی میسریشی بۆ شكاندنی شكۆمەندی ئیخوانیەكانی ئەو ولاتەو توركیاش كرد.
ئەوەی لە رۆژانی رابوردودا لەگەڵ قەتەردا گوزەرا چاوەروانكراو بوو، چونكە دەمێكە عەرەبستانی سعودی قەتەر وەكو یەكەم سەرچاوەی تیرۆری رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبینێ و چاوەڕێی كاتێكی گونجاوی دەكرد تا بەسەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ ئەو كاتە لەبارە رەخساو عەرەبستانی سعودی هاوپەیمانەكانی لە كوالیسیۆنی كەنداو دژ بە تیرۆریزم بڕیاری بڕینی هەموو جۆرە پەیوەندیەكیان دا لەگەڵ میرنشینی قەتەر، كەبەلایكەمەوە ئەو وڵاتە چەندین ساڵی پێویست دەبێت بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ دراوسێكانیدا.
لەم سەرو بەرەشدا توركیا باش لەقەفەسنانەكەی قەتەر تێدەگات و زۆریش هەوڵیدا سود لە روسیا وەربگرێت و باری خواری خۆی پێراست بكاتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە روسیا توركیای بەكارهێناوە بۆ ئامانجەكانی خۆی لەسوریادا. مەترسیەكانی ئابلوقەدانی توركیاش لەئارادایە، چونكە دەمێكە وڵاتە ئەوروپیەكانیش كەوتوونەتە بەر هەڕەشەی ئەردۆغان بەناردنی تیرۆرستان بەرەو وڵاتەكانی یەكێتی ئەوروپا و هەرچۆن عەرەبستانی سعودی چاودێری جموجوڵە گوماناویەكانی میرنشینی قەتەری دەكرد، ئەوروپیەكانیش بەهەمان شێوە لە ویزەی توركیای ئەردۆغانیدان... فەرەنسیەكان، بلچیكیەكان، بەریتانیەكان قوربانی تەقینەوە خۆكوژیەكانی دوای هەڕەشەكانی ئەردۆغانیان بیرناچێتەوە. هەر بۆیە شین و رۆڕۆكەی توركیا بۆ قەتەر لە ترسی مشتەی ناو هەمانەكەیە، چونكە ئەو دوو دەوڵەتە هاودەرد و هاوڕەفتارن.
پلانی دەوڵەتە ئەروپیەكان بۆ بۆلاوازكردن و بەتاڵكردنەوەی مەترسیەكانی ئەردۆغان لەهەڵویستی وڵاتانی كەنداو دژ بەقەتەر كاریگەرترە، بەڵام بە پرۆسیسێكی لەسەرخۆتر بەڕێوەدەچێت. سەغڵەت بوونی ئەردۆغان بەو دۆخەی دۆحەی هاوپەیمانی تێگەیشتنێتی لەهەستیاری مەسەلەكە، لە كۆتاییدا زۆر گرنگە ئەو راستیە دووبارە بكەینەوە، كە لە هەفتەكانی رابوردودا لە ٣ بۆنەی گرنگدا هەڵویستی ئەمەریكا بە راشكاوانە بەرانبەر بەڕژێمی ئەردۆغان دەركەوت، یەكەم لەساردو سڕی سەردانە پینەكراوەكەیدا** بۆ واشنتون و بەشداری لە كۆبوونەوەی باڵای سەرانی ناتۆداو پیشتریش پاسیڤكردنی توركیا لەكۆبونەوەی دەوڵەتە عەرەبی ئیسلامیەكان لە ریاز و گرنگی پێدان بە میسر لەجێگەی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو پاشان پشتگوێخستنی داواكانی توركیا بۆ بەشداری ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانان لەناو خاكی سوریادا... قەتەر یەكێكە لە گرنگترین هاوپەیمانەكانی توركیا لە كەنداودا، كە رووبەڕووی ئابلوقەیەكی ئابوری پروكێنەرو داماڵینی دیبلۆماسی و بڕینی كۆی پەیوەندیەكانی لەگەڵ دراوسێكانیدا دەبێتەوە، لەكاتێكدا قەتەر دەوڵەتێكی ژیرانەییە لەڕووی ئابوریەوە كەوتنی هەروا كارێكی ئاسان نابێت، بەڵام ئەو سزادانەی قەتەر ئامانجی یەكەمی پێكاوە، كە بریتیە لەهەڵوەشاندنەوەی ئەو پلان و هەماهەنگیەی نێوان قەتەرو توركیایە ... سەغڵەتی ئەردۆغانیش هەر لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، چونكە ئەردۆغان دەمێك ساڵە خەون بە هەڵسانەوەیەكی عوسمانیەوە دەبینێ و دەیەوێ توركیا وەكو ناوەندێكی كاریگەری دونیای ئیسلام دەركەوێ و پێگەی لە سعودی عەرەبستان وەرگرێتەوەو قەتەریش وەكو میرنشینێكی لەڕادەبەدەری دەوڵەمەند بە نەوت و گاز و كۆی كانزاكان، هەرگیز وەكو پێویست لەناو خێزانی میرنشینەكانی كەنداودا نەیتوانیووە گوێڕایەڵی سعودیەكان بێت و لەگەڵیشیدا بنەماڵەی (ئال ئەلسانی) كێشەی ناوخۆییان هەیە لەسەر دەسەڵات و جێگرتنەوە لە نێوان كوڕو باوك و براو برازادا... توركیاش لەو دەرگایەوە هاتۆتە ژورێ، كە قەتەر هاوكاری ماددی بكات بۆ لاوازكردنی پێگەی عەرەبستانی سعودی لەنێو دەوڵەتە ئیسلامیەكاندا بایكۆتی بەدوایەكدای دەوڵەتانی گوێڕایەڵی سعودیە ئەو راستیە دەسەلمێنێ، نەك لەبەر ئەوە بێ، كە قەتەر راستەوخۆ لەپشتی هاوكاری سەرچاوەی تیرۆرەوە بێت، چونكە عەرەبستانی سعودیش لەپشتی بەشێك لە جیهادیستەكانی ناو گروپە رادیكالە ئیسلامیەكانەوەیە لە ناوەراستی ئاسیا وباكوری ئەفەریقا و رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵام بەئەندازەی قەتەر وتوركیا پلانداڕێژەری تیرۆرستان نەبووە، بەڵام بنەچەی كێشەكە لەسەر ئەوە نیە، كە كام لەم سێ دەوڵەتە زیاتر سەرچاوە وداینەمۆی تیرۆرن ؟ بەڵكو لەسەر پێگەو مانەوەی كاریگەریە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیای ئیسلامیدایە... هەڵەكەی قەتەر لەودایە، كە هاوكاری ماددی و مەعنەوی ئەردۆگان دەكات، تا ئەو پێگەیە لە دەستی عەرەبستانی سعودی دەربهێنێ بۆ توركیا، كە ئەوە لە ئێستادا ئەركیكی زۆر قورسە بۆ دەوڵەتۆكەیەكی وەكو قەتەر بەرانبەر بەرەی عەرەبساتنی سعودی... توركیاش لەولاوە تارادەیەك درەنگ لەهاوكێشەكان تیدەگات، كە بەگەرمی هێنانەپێشەوەو بانگێشتكردنی سەرۆكی میسر لەلایەن خودی ترەمپەوە بۆ كۆبونەوەباڵاكەی ریاچ دا پەیامێك بو بۆ ئەردۆغان، كە ئیتر هیوا لەسەر قەتەر هەڵنەچنێ و ئەمەریكا هەر كاتێك بیەوێ وڵاتێك رووت بكاتەوە رووتی دەكاتەوە وەكو قەتەر، ئەردۆغان تۆش گوێت لێ بێ! بیر لەناردنی هێز نەكەیتەوە قەتەر كۆریای باشور نییە !


* كچم لەگەڵ تۆمە وبوكێ گوێت لێ بێ : ئەم پەندە بەهەر 4 زمانی كوردی وعەرەبی وتوركی و توركمانی هەیە. تورك دەڵێن (kızım sana söylüyorum galınım sen dınle) عەرەبیش بەهەمان شێوە دەڵێن (بنتی ویاك، اسمعی چەنە) مەبەست لەهەڵبژاردنی ئەو ناونیشانە بۆ توركیاو قەتەر هاوسۆزی و هەماهەنگی ئەو دو وڵاتەیە، كە تا چ رادەیەك پێكەوە كاری پێكەوەیی دەكەن وچەندین ساڵە بەنهێنی وبەئاشكرا لە پشتی هەمو گروپەتیرۆرستیەكانی جیهانەوەن بەتایبەتی ئەلقاعیدەو داعش. نمونەی پەیوەندی نێوان قەتەرو توركیا وەكو پەیوەندی نیوان ئیسرائیل و ئەمەریكا وایە، بەڵام بەریسكەوە !


** سەردانی پینەكراو و نیوەناچڵ و كاتی (provisorisch) : سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ولاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكاو چاوپیكەوتنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا لە میدیاكاندا بەسەردانێكی تەندروستی نێوان دوو سەركردە وەسف ناكرێ، كە بەهۆی كەڵەكەبوونی كۆمەڵێك پێشێكاری و تێوەگلانی ئەردۆگانەوە لە كردەوە تیرۆرستیەكانی سوریا و عێراق و بلچیكاو فەرەنساوە، وەكو تاوانبارێك چووە بەردەم سەرۆك ترەمپ و هیج پەیامێكی بەزاری خۆی بە ترەمپ رانەگەیاندو هەموی پێشوەخت بەوەفدێكی سێقۆڵیدا ناردبوو، بەڵام دەركەوت ئەمەریكاو ئیدارەی ترەمپ بڕیاری خۆیان سەبارەت بە توركیای سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆگان داوە.

‌ 63 جار بینراوه‌
17/06/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved