نوێترین
روحانی: لەپاڵپشتیکردنی قەتەر بەردەوام دەبین   |    ئه‌مریكا داواده‌كات كێشه‌ی قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو گه‌وره‌تر نه‌كرێت    |    ته‌نها له‌ 1%ی موسڵ له‌ چنگی داعشدا ماوه‌   |    عه‌ممار حه‌كیم: كورد به‌شێكه‌ له‌ ڕۆحی نیشتمان   |    عیراق ١٠٠ ملیار دۆلاری پێویسته‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر چنگی داعش   |    وه‌زیری كشتوكاڵ: ئێران به‌ڵێنی داوه‌ به‌شێكی ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه‌   |    شوان داودی:نه‌قیی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێنج کەس کارمەندی ئیداری و شوفێرەکەی وه‌كو شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كی دادگا ده‌ستنیشانكردوه‌   |    عەدنان موفتی: ریفراندۆمێكی یاسایی‌و بەهێز پپێویستی بەپەرلەمانە   |    گه‌ریلاكانى هه‌په‌گه‌ باره‌گایه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیای تێدابوه‌   |    له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ ئه‌نبار ده‌یان تیرۆرست كوژران   |   
كوردی  |   عربي
وتار
نــاگـوترێ ... نــاگــوتری !!

لوقمان رةئوف

لە بیرتانە كاتێك میللەت دەنگی پێدان ئێوەش لەبەرانبەردا لە ژێر پەرچەمی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و لە بەردەمی 105 پەرلەمانتار هاتنە سەرچۆك و سوێندتان بە یەزدان و بە نیشتمان خوارد: وتتان بەهێزترین و سەرسەخترین داكۆكیكاری گەل و نیشتمان دەبین، پارێزەری سنورەكان و بەدیهێنەری ئاواتی گەنجەكان دەبین، ئێوە نەبوون ئۆباڵی چەرمەسەری و مێژووی رەشی دەیان ساڵەی ئەم گەلە بەشمەینەتەتان خستە ئەستۆی داگیركەران و خۆشتان بە خەباتگێڕو دڵسۆز ناساند.
بەڵام حەیف و هەزار مخابن وا دەرنەچوو!!
گردو شاخ و تەپۆلكە نەما تەلبەند نەكرێ، هەر شتێك ماقڕێكی تێدا بێ كرا بە پرۆژەو دەیان كۆمپانیای زەبەلاحی بۆ چێ كرا، بە سەدان هەزار گەنج لەبەر بێكاری ناچاركران سەرهەڵبگرن، كوردستانتان كرد بە مۆڵگەی شۆڕە سواران و سنور تەنها لە دێگەڵە هەستی پێدەكرێ، دەرگای پەرلەمانتان داخست، یاساتان لە خاچداو بە بێ یاسا موچەی فەرمانبەرانتان كردە حوشترۆكە و باجی مانەوەی خۆتان، بەقوڵایی هەزاران مەتر بە ناخی زەویدا شۆڕبوونەوەو لە رێگەی گرێبەستی نهێنی بەنرخترین سامانی ئەو وڵاتەتان هەڕاج كردو داهاتەكەیتان زیندەبەچاڵ كرد، میللەتتان هێنایە سەر ساجی عەلی، شەرعیەتتان بۆ هیچ شتێ نەهێشتەوە جگە لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی خۆتان.
هێشتا بەس نەبوو ئەوە بۆ چەند ساڵێك دەچێ كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتیتان كردۆتە مێردەزمەی ئەم میللەتەو تاو نا تاوێك بە بیانووی سەرپێچی كردنی حكومەتی هەرێم لە گرێبەستی نەوتی نێوانتان ئەم كۆمپانیایە دۆسیەیەك لە دادگایەكی دەرەكی دەكاتەوەو چەند ملیار دۆلارێك بەناوی قەرەبووی زیانەكان داوا دەكات و بێ چەندو چوون قەزیەكەش دەباتەوە! بەڵام سەیرتر لەوەدایە تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم نە چارەسەری بۆ ئەو گرفتە دۆزیوەتەوە نە وەكو پێویستیش ئەم بابەتەی بۆ هاوڵاتیان روونكردۆتەوە، بەڵكو تەنها بەدەم ئازارەوە دەناڵێنێ.
ئەمەش ئەگەر لە لایەك لە سپی كردنەوەی پارە بچێ، بەڵام لە لاكەی تر لەو مەسەلەیە دەچێ كە دەڵێ ئافرەتێك زەردەواڵە بە شوێنێكی هەستیاریەوە دەداو لەتاو ئازارەكەی هەر هەڵدەپەڕێ، كاتێك لێی دەپرسن بۆ بەم شێوەیە هەڵدەپەڕی لەوەڵامدا دەڵێ زەردەواڵەی پێوەداوم، بەڵام كە لێی دەپرسن زەردەواڵە بەكێوەی داوی؟ بەردەوام دەبێ لە هەڵپەڕینەكەی و لە شەرمانا سوور هەڵدەگەڕێ و بەدەم لاوانەوە دەڵێ “ناگۆترێ.... ناگۆترێ”.
لێرەدا ماوەتەوە بڵێم ئەگەر حكومەتیش زەردەواڵە بە شوێنێكی هەستیاریەوە داوە هەرچی زووە با واز لە هەڵپەڕین و هاوار هاوار بێنێ و بە دوای چارەسەری خۆی رابكات و میللەتیش لەم چەرمەسەریە رزگار بكات، بە پێچەوانەوە گومان دەكەم سەری ئەو مافیا تەكنۆكراتانە بخوات كە میللەتیان بەم رۆژگارە گەیاند.
چونكە كاتێك میللەت پەنجەی توڕەیی راتەكاندو و وتی بڕۆن وڵات بەم شێوەیە بەڕێوە ناچێ، ئێوەش گوتتان دەستبەرداری دەسەڵات نابین شەرعیەتی شۆڕشگێڕیمان هەیە، كاتێكیش میللەت گۆتی ئەم دزانە شاربەدەركەن پێتانۆتین قەدری زێڕ لە لای زێڕینگرە ئێوە نازانن ئەوانە خاوەن بڕوانامەو تەكنۆكڕاتن، لەكارزانی وێنەیان نیەو قەپاتن.

‌ 93 جار بینراوه‌
17/06/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved