وتار
ریفراندۆم لەكەركوك بەم حاڵە سەركەوتوو دەبێت ؟!

فاخرحمید



70 رۆژ ماوە لە بەردەم ئەنجام دانی ریفراندۆم كە بڕیارە 25/9 ی ئەم ساڵ بەرێوە بچێت بەڵام ئەوەی جیێ تێبینیە لەم دۆخە ناجێگیرەدا كە ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنی و ئابوریەوە ناوچەكە بە قەیرانی ئابوری زور سەختدا تێدەپەرێت سەرباری كێشە سیاسیەكانی نێوان لایەنە كوردستانیەكان و خراپی پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، بەدی نەكردنی ئامادەكاریەكان لە رووی یاسایی و سیاسی و كۆمەڵایەتیەوە، رەشبینمان دەكات لەسەركەوتنی ریفراندۆم لە كەركوك كە بەداخەوە ئەمەش بێ پلانی و بێ بەرنامەیی سەركرایەتی كورد دەردەخات لە بەرانبەر سەركەوتنی كورد لەپرسە نەتەوەی و نیشتیمانیەكاندا.
زور گرنگە بزانیین 70 روژ ماوە بۆ وادەی ئەنجام دانی ئەو پڕۆسە گرنگ و چارەنوسسازە ژمارەیەك كاری گرنگ هەیە دەستبەكار نەبوین تێدا لەوانەش:-
1 - هەڵمەتی هۆشیاری و هاندانی هاوڵاتیان لە بەدەمەوەهاتن بۆ بەشداریكردن لەو پڕۆسە نیشتیمانیە گرنگە.
2 - دیاری نەكردنی رێژەی بەشداربووان لە نەتەوەی كوردو سەرجەم نەتەوە جیاجیاكانی كەركوك.
3 - ئامادەنەكردنی وێستگەو كابینەكانی دەنگدان.
4 - دروستنەكرنی ژوری تایبەت لەلایەن سەرجەم لایەنەكانەوەبۆ بانگەشەو راگەیاندن بۆ ریفراندووم.
5 - دروستنەكردنی لێژنەیەكی هاوبەش لەسەر جەم لایەنە كوردستانیەكان بۆ سەرپەرشتی ئامادەكاریەكان و ئەنجام دانی ریفراندوم لەكەركوك.
لێرەوە رایدەگەینم كە ئەگەر هەرچی زووە پەلە نەكرێت لەئامادەكاریەكان و كاری جدی نەكرێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە، بەم حاڵەی ئێستا كارەكان ئەنجام بدرێت، ئەوە دڵنیام ریفراندۆم سەر ناكەوێت لە كاتێكدا ناوچە كە لە بەردەم گۆڕانكاریەكی پەلەدایە یەك سەدەی دیكە دوادەكەوین لە گەیشتن بەئامانجەكان.


‌ 378 جار بینراوه‌
15/07/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved