وتار
له‌ نێوان سه‌یدو شالیتا

لەتیف فاتیح فەرەج

 
له‌تیف فاتیح 
جه‌لعاد شالیت ئه‌و سه‌ربازه‌ ئیسرائیلیه‌ دیله‌ بوو ، كه‌ حكومه‌تی ئیسرائیلی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ عه‌ره‌ب 1027 سیاسی و كادیری فه‌له‌ستینی ئازاد كرد ، هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ زۆر مه‌ترسی بون بۆ سه‌ر ئیسرائیل ، لێ‌ ئازاد كردنی جه‌لعاد شالیت پرسی هه‌ره‌ گرنگ بوو بۆ ئیسرائیلیه‌كان ، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نا ئابڵوقه‌ی سه‌ر غه‌زه‌شی هه‌ڵگرت ئه‌و ده‌م ، ئیسرائیل له‌ ڕوانگه‌ی مرۆڤ پێوه‌ری هه‌موو شته‌كانه‌ ، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی خودا له‌ قورئاندا باس له‌ باشترین شێوازی  ئه‌فراندن ده‌كات بۆ مرۆڤ ، ئاوا مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ شالیت كرد عه‌ره‌بیش هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه‌ مرۆڤ نرخێكی ئه‌و تۆی نیه‌ به‌رده‌وام داوای زیاتریان ده‌كرد بۆ ئازادكردنی شالیت .
چیرۆكی شالیت گرێ‌ ده‌ده‌م به‌ چیرۆكی ئازاد كردنی سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچیه‌وه‌ ، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ پرۆسه‌یه‌كی جوامێرانه‌دا ئازاد كرا ، بۆ من ئازاد كردنه‌كه‌ی له‌ سه‌رو هه‌موو شتێكی دیكه‌وه‌یه‌ ، هه‌ر ئه‌و كاتیش كه‌ به‌ دیل گیرا ئێمه‌ ئازاری زۆرمان چه‌شت و سه‌رزه‌نشتی هاوڕێكانیمان كرد ، ئاخر مرۆڤ كه‌ منداڵ و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌بینی ئاگری له‌ جه‌رگ به‌رده‌بوو ،واز له‌ گومان و پرسیار كردن بێنن ، بڕۆن بزانن مناڵ و هاوسه‌رو كه‌س و كاره‌كه‌ی چۆن شاگه‌شكه‌ بوونه‌ له‌ خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ید ، له‌وێشه‌وه‌ وه‌رن سه‌ر له‌ ماڵی پشتیوان بده‌ن ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی داعش سه‌ریان بڕی و گوێ‌ له‌ پرسیارو خه‌مه‌كانی مناڵه‌كانی بگرن .
ئازاد كردنی سه‌ید و هێنانه‌وه‌ی بۆ ناو كه‌س و كاری ده‌كرێ‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا به‌ چیرۆكێكی كاریگه‌ر سه‌یر بكرێت ، چیرۆكی مرۆڤدۆستی و قوربانی دان له‌ پێناوی مرۆڤدا ، ئه‌مه‌ بۆ من گرنگه‌ ، هیچ كارم به‌وه‌ نیه‌ چۆن ئازاد كراو كێ‌ ئازادی كرد ، ئێستا سه‌ید له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدایه‌ ، ئه‌وه‌ش هه‌مان گه‌ڕانه‌وه‌ی شالیته‌ بۆ ماڵی خۆیان ، لێ‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی سه‌ید زۆر جوامێرانه‌و ئازایه‌نه‌یه‌و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی تیا نیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی شالیت به‌ مامه‌ڵه‌ ئازاد كرا ، هاوشێوه‌ی چیرۆكه‌كه‌ له‌ بایه‌خدانایه‌ به‌ مرۆڤ ،خۆزگا شوێن و رێی دیله‌كانی دیكه‌ش ده‌زانرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مان پرۆسه‌و ئازایه‌تی ئازاد كرابان ، من وه‌ك چۆن نه‌فره‌ت له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ مرۆڤ ده‌كوژن ، ئاواش درود بۆ ئه‌وانه‌ ده‌نێرم كه‌ مرۆڤ ئازاد ده‌كه‌ن ، من له‌ نوسین زیاترم نیه‌ وه‌ك دیاری بیانده‌مێ‌ .
‌ 501 جار بینراوه‌
17/07/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved