وتار
مام جەلال و دەوڵەتداری

قوبادی جەلیزادە



نە دار دەبێ بە مقاشە
نە كورد دەبێ بە پاشا

ئەمە گوتەیەكی ناحەزان و دوژمنانی كوردە، وا بزانم زیاتر توركە شۆفێنیەكان، بەردەوام دەیڵێن و دەیڵێنەوە .
جگە لەو هەموو سیفەتە پەسندو ئەو هەموو رەهەندە هەمەجۆرە ناوازانە، كە لەكەم كەسدا كۆدەبێتەوە : پێشمەرگە، پارێزەر، سەركردە، سیاسەتمەدار،ئەدیب، رۆژنامەنووس، دیپلۆمات، زمان زان، ئاشتی و تەبایی یەكسانی خواز، ئازا، دوربین، گەشبین، كۆكەرەوەی دژەكان، لێبوردە، مرۆڤ دۆست خۆش مەشرەف , و زۆری تر..
لە پاڵ هەموو ئەمانەشدا، مام جەلال پیاوی دەوڵەت” رجل دولە “ بوو بە ئیمتیاز.
مام جەلال لەرۆژی دەست بەكاربوونییەوە وەك سەرۆك كۆماری عێراق و تا چۆڵكردنی كورسییەكە، لەرەگو ریشەوە، ئەم گوتە بێبنەمایەی دوژمانی هەڵتەكاندو پووچەڵ كردەوە.
كوردێك، وەك سەرۆك كۆمار- كەتەنیا تەشریفاتیش بوو - بتوانێ، بەوپەڕی سەركەوتنەوە عێراقێك بەڕێوە ببات كە؛ عێراقی ناكۆكییە موزمنەكان بێت، عێراقی بەریەككەوتنی نەتەوەكان و ئایینەكان و مەزهەبەكان بێت، عێراقی بەریەك كەوتنی ؛ بەرژەوەندیی دەوڵەتانی ئیقلیمی و زلهێزەكان بێت، كوردێك بتوانێت؛ باڵندە ناكۆكەكان لەسەر یەك درەختا كۆكاتەوە : ئەدی چۆن ناتوانێت، بەسانایی دەوڵەتی كوردستانی دیموكوراتی داهاتوومان، بەڕێوە ببات.
- سیستانی فەرموی : جەلال تاڵەبانی “ صمام الامان” ی عێراقییەكانە .
- رۆژنامەنوسێكی تورك دەڵێ : جەلال تاڵەبانی سەركەوتوو ترین سەرۆك كۆماری عێراق بوو
مام بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند، كە (كورد) دەتوانێت، دەوڵەتی خۆی و غەیری خۆی زۆرسەركەوتوانە بەڕێوە ببات.
جەلال تاڵەبانی ؛ پیاوی دەوڵەتداری بوو، بە ئیمتیاز.

‌ 125 جار بینراوه‌
11/11/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved