وتار
كەركوك لای پارتی دڵە یان كێڵگەی نەوت؟

شۆرش حەمید رەزا

پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی 72 ساڵەی تەمەنی خۆیدا هەمیشە وا خۆی نیشانداوە كە پارتێكی سەرتاسەری كوردستانیە و پشت و پەناو هاوكارە بۆ دۆزی رەوای كورد لە هەر جێیەكدا بێت، ئەم بۆچونە ئەتوانین سەدی سەد دانی پێدابنێین چونكە ئەم پارتە شۆرگێرە سەرەتا كە دامەزرا لە سەردەستی كۆمەڵێك كەسانی نوخبەو  بەئەزمون و شۆشگێر یەكەم وەك پاڵپشتیەك بۆ كۆماری مەهابادو حیزبە دامەزرێنەرە قارەمانەكەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سەرۆكەكەی، دووەم زوروف و زەمانەكە زیاتر لە باربوو بۆ دامەزراندنی حیزبی قەومی تەعبیر كردن لە داخوازیە رەواكانی میلەتێكی ژێر دەست و مەزلومی خاك  پارچە پارچە بۆ بنیادنانی كۆمەڵگایەكی ئازادو بەختەوەر یەكسان. بەڵام بە داخ و نیگەرانیەكی زۆرەوە هەرلەسەرەتای كۆنترۆكردن و دەست بەسەراگرتنی جڵەوی ئەم پارتە لە لایەن  بنەماڵەی عەشایەری و خێڵەكیەوە، پارتی و خەباتەكەی تەواوی خەسڵەتە شۆرشگێرەكەی لەدەستدا و تەواوی  دروشم و ئومێدەكانی لە گۆرنران بریاردان لە مەسەلە چارەنوسازەكان كەوتە دەس كەسانی بەناو دڵسۆزو لێهات بە رواڵەت و بەڵام لە حەقیقەتدا تەواوی كارو چالاكی و فەرمانەكان لە دەرەوەی سنورەكانەوە بریاری لێدەدرا كوردستان ببوە گۆرەپان و جێ ململانێی دەزگا جاسوسیەكاكانی دەوڵەتە بەرژەوەندخوازەكان و یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان لە پاڵ رژێمی ئەوكاتەی بەناو عێراق،جیا لە مەش سەركردەكانی پارتی كەوتنە بەرتەسك كردنەوەی گۆرەپانی سیاسی لە بەردەم كەسانی دڵسۆزو ناوداری پارچەكانی تری كوردستان و رەوادونان و گرتن و تەسلیم كردنەوەیان بە رژێمە داگیركەرانی  كوردستان، بەڵام لە كۆتاییدا كوردو شۆرشەكەیان روبەروی شكستێكی گەورەكردەوە و تەواوی خەڵكی كوردستانیان بێ ئومید كردو  بۆخۆشیان  بەرەو ئەو دیوی سنورەكان تێیان تەقاندن و پارسەنگی هێزو دەسەڵات تەواو بە بەرژەوەندی داگیركەرانی كوردستان شكایەوە، گەر ئێستاش سەیری  مێژوی دروستكراوی ئەم پارتە بكەیت لافی ئەوە لێدەدەن كە شۆرشی ئەیلول كرا بە قوربانی كەیسی كەركوك....
پارتی لە پاش راپەڕینیشەوە كاتێك  هاتەوە سەر حازری و بە حوكمی جوگرافیەكەی و ئاڵوگۆری بازرگانی لە سنوری توركیاوە هاوكاری كردنی ئەو وڵاتە لە شەرە كاولكەرو داگیركاریەكەی دژی باكوری كوردستان زیاتر گەشەی كردو چوە قۆناغێكی جیاوازەوە،پارتی بێگوێدانە بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان هەمیشە سازیشی كردوە لە تەنیشت وڵاتانی داگیركەری كوردستان تەنها لە پێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی خۆیانداو  لەهەمان كاتشدا لە رێی میدیا زورناژەنەكانیەوە هەمیشە  وا خۆی نیشاندەدات بریادەری شوناسنامەی كوردایەتی هەر خۆیەتی.
پارتی لە مێژوی عێراقی تازەشدا بە تایبەتی پاش دەرهێنانی نەوت و بەرز كردنەوەی دروشمی ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت لە رێی توركیاوە بە هاوبەشی و كۆكردنەوەی داهاتێكی زەبەلاح وپاشترش نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلالو پەرتەوازەیی و ئیفلیج بونی یەكێتی لە بریاردان وای لە پارتی و سەرۆكەكەی كرد كە بە هیچ كلۆجێك پێش چاو خۆیان نەبینن و خۆیان لێ بگۆرێ و حیساب بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەكەن و ئەوەی گوێرایەڵ و شوێنكەتوی سیاسەتە چەوتەكانیان نەبێت بە خائین و بەكرێگیراوی بێگانە ناونوسیبكەن..لە مەش زیاتر كەوتنە بەرزكردنەوەی دروشمی گەورەو بریقەدار لە ئەنجام دانی ریفراندۆم بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی و هەرەشەو گورەشە لەو كەس و لایەنانەی كە سەرنجی جیاوازیان هەبوو لە سەر كات و ئامادەكاریەكان و دەرئەنجامەكانی بە تایبەتی لەناوچە دابراوەكان وە بە تایبەتی ترش لە كەركوك شارۆچكەی دووز،ئەمەو لە كاتێكدا ناو ماڵی كورد لەو پەری پەرتەوازی و ناهەمواریدا بو بە هۆی خۆسەپاندنی خودی كاك مەسعود بەسەر كورسی دەسەڵاتەوە و ئامادەنەبوون بە دەستاو دەست كردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و داخستنی دەرگای دەزگا شەرعیەكانی ئەم هەرێمە، خەڵكی ستەم دیدەی كەردستان بە چەند مانگ جارێك چارەكە موچەیەكیان وەردەگرد و دیاردەكانی شارستانی و پێشكەوتن لە خوێندن و ئاوەدانكردنەوە پایەكانی دیموكراسی بەتەواوی لە ژێر هەرەشەو مەترسیدابون، بێ گوێدانە جیۆپۆڵیتیكی كوردستان و ناوچەكەو پێشنیارو سەرنجەكانی دۆستەكانمان بە ئەنجام نەدانی ریفراندۆم تاكلایەنانەوە بەتایبەتیش لە كەركوك و ناوچەدابراوەكانی تر.. لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆكایەتی بارزانی بریاری ریفراندۆمیان داو خەڵكی كوردستان و بەتایبەتیش كەركوكیان دوچاری ئەم شكستە گەورە سیاسی و ئابوری و ئەمنی و دیپلۆماسی و سیادیە كرد، كەركوكیان كردە قوربانی ئەو گەمە سیاسیە ناتەندروستە، ئێستاش پاش لە دەستدانی بیرە نەوتەكانی هاڤانەو بایی حەسەن لە كەركوك هەڵهاتون و كە گوایە هێزی داگیركەری تیایە و ناگەرێنەوە بۆ ئەو شارە تا رزگاری نەبێت،ئەی كەداگیراوە چاوەروانی كێ دەكەن كە رزگاری كات بۆ هەوڵەكانتان چر ناكەنەوە لە تەنیشت لایەنە سیاسیەكانی تری كوردستان بۆرزگار كردنی، جا كە ئێوەی بەناوشۆرشگێرو كورد پەروەر تائێستاش ئەفەرموون كەركوك دڵی كوردستانە وا بۆماوەی چوارمانگە ئێوە ئەم دڵەتان بە تەنها جێهێشتوەو بێ دڵ چۆن ئەتوانن لە هەولێر بە زیندویی بژێن،لە كاتێكدا زانستی پزیشكی سەلماندۆتی كە مرۆڤ ئەتوانێ بە بێ ئەقڵی بژێت بەڵام هیچ كات ناتوانێت بێ دڵ بژێت ئەمەو لە كاتێكدا لەم چەند ساڵەی دواییدا پارتی لەرێی كۆمپانیای كار گروپی  تایبەت بە خودی كاك مەسعود خۆیەوە هێندەی تەمەنی دڵی مرۆڤێكی پەنجاساڵە نەوتان دەرهێناوە و پەمپتان داوە بۆبازارەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە. پاش ئەم هەموو نەگبەتیە كە روبەروی كەركوكتان كردۆتەوە جارێ دڵتان سەبوری  پێدا نەهاتوە، لێرەو لەوێ لەرێی كەناڵە بینراو بیستراوەكانتانەوە كە  بە پارەی نەوتی دزراوی كوردستانەوە بەرێوە دەبرێت كەوتونەتە بەرپاكردنی شەرێكی دەرونی  بە بەرنامە ئامادەكراو بە هاوكاری دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان لە ناوچەكە  تاوەكو خەڵكی بە شەرەفی كەركوك بە یەكجاری شارەكە بە جێبهێڵن  و دڵی ناحەزانی میلەتەكەمان خۆشحاڵ بكەن و پۆ خۆشتان بزەی سمێڵتان بێت لەبەر ئەوەی نەوت نەما كەركوك چش...
بەڵام خەیاڵتان خاوەو ئەو حەزەتان ئەبەنە ژێر گڵەوە چونكی خەڵكە دڵسۆزو خەمخۆرو بەشەرەفەكەی كەركوك هیچ كات ئامادە نیە بۆهیچ كەس و لایەنێك شارەكەی جێ بهێڵێ ،پیرۆزراگرتن و بەوەفابون بەرامبەر خاك یەكێكە لە خەسڵەتە تایبەتیەكانی خەڵكی كەركوكی بەشەرەف..

‌ 805 جار بینراوه‌
10/03/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved