»  عێراق
1300 تەرم لە موسڵ دەدۆزرێنەوە



لە  موسڵ و لەژێر داروپەردووی بۆردومانەكانەوە (1300) تەرمی شەڕی پرۆسەی ئازاد كردنی ئەو شارە دەردەهێنرێن و بەرگری شارستانیش داوای هاوكاری فەرمانگەی تەندروستی دەكات تا كار بۆ دەركردن و گواستنەوەی تەرمەكان بكرێت.
عەمید روكن جاسم محمد، جێگری فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا  رایگەیاند:” پرۆسەی دەركردنی تەرمەكان لەناوچەی موسڵی كۆن لە دیوی راستی رووباری دیجلەوە دوازدە رۆژە بەردەوامەو ژمارەی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە گەیشتۆتە (1300) تەرم”. 
ئەوەشیخستەڕوو :” تیمی بەرگری شارستانی پێویستیان بە كەمامەو پاككەرەوەو ماددەی تری پزیشكی دەبێت بۆ ئەوەی لەو كارە بەردەوام بن، چونكە ناوچەكە زۆر پیسەو بۆنی تەرمەكان كوشندەو ژەوهراوییە”. 
ناوبراو ئاشكراشیكرد:” بەرگری شارستانی هانا بۆ فەرمانگەی تەندروستی دەبات تا پێكەوە بە هەماهەنگی تەرمەكان بەرێكارێكی تەندروست بۆ خاوەنەكانیان بگوازنەوە.








‌ 228 جار بینراوه‌
6/2/2018 12:58:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved