»  پەڕەموچ
گەر لێم خۆشبی ..
ئەحمەد شەفیق (ڕۆژ)



من ئێستاكە باكم نیە،
گەر لێم خۆشبی
هەرچی جوانە
ئەیهۆنمەوە ئەیسوتێنم،
گەر لێم خۆشبی
باكم نیە
قردیلەیەك لە ئاگر دەدەم
ئەیكەم بەجوانترین گوڵ
 گەر لێم خۆشبی
باكم نیە،
سەری هەر هەمو ڕێگاكان گرێدەدەم
تا ئیتر كەس سەفەر نەكات،
گەر لێم خۆشبی
باكم نیە
هەمو شەقامەكان ئەتەكێنم
تاكو ڕۆژی خۆشی هەمویان
بەرەو دوور بەڕێ بكەم
گەر لێم خۆشبی
باكم نیە
خاڵی كۆتایی تەمەنم دادەنێم
منێكی ترت..
سەر لەنوێوە بۆ دەهێنمە بوون.

‌ 556 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:12:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved