»  باران
119 ژن لە عەفرین بێسەروشوێنن



لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجومەنی ژنانی سوریا دیارنەمانی 119 ژنی لە عەفرین راگەیاند كە لەلایەن چەكدارانی سەر بە سوپای توركیاوە رفێندراون و بێسەروشوێن كراون.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنیدا رۆژی 27/5/2018 ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە هۆڵی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی تەڤدەم لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە دەربارەی داگیركارییەكانی توركیا لە عەفرین و خراپی مامەڵەكانیان بەتایبەتی بەرامبەر ژنان.
لەو راگەیاندراوەدا باس لە دەستێوەردانەكانی توركیا لە ناو خاكی عەفرین و دەوڵەتێكی تردا كە سوریایە كرا و لەو باسەشدا ئەوە خرایەڕوو كە 119 ژن لەسەرەتای هێرشەكانی توركیاوە لە 20/1 ئەم ساڵدا بۆ سەر عەفرین دیار نەماون و رفێنراون.

‌ 575 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:36:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved