»  هەمەڕەنگ
شانۆگەری مۆنۆدرامای (مامە ئێمە كەركوكین) لەسەر مەزارگەی مام نمایشكرا


رۆژی سێشەممە رێكەوتی 5/6/2018 كاژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجومەنی كۆمیتەی فەرمانبەران بە بۆنەی یادی چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەرەو مەزارگەی رەونشاد مام جەلال تاڵەبانی سكرتێری یەكەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدرال بەرێكەوتن و لەژێر دروشمی "" متمە ئێمە كەركوكین" وەفاداری خۆیان بۆ مام دووپاتكردەوە. 
شانۆكار عادل چاوشین لەسەر مەزارگەكە شانۆگەرییەكی بەناوی "مامەگیان ئێمە كەركوكین نمایشكرد"، كە لە نووسین و ئامادەبوونی خۆیەتی، لە مەتنی ئەم شانۆگەرییەدا یادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی و وەفاداری خەڵكی كەركوك دوای ششازدەی ئۆكتۆبەرو چۆنیەتی بە لێشاو گەیشتنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بەوەش سەلماندیان كە خوێندكارو شوێنكەوتووی مامن لە سەلملندنی كەركوك وەك شارێكی كوردستان.
‌ 637 جار بینراوه‌
6/7/2018 5:20:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved