»  کوردستان
كاروان لە ناودارترین هۆڵی هۆڵندا كۆنسێرتێك سازدەكات


رۆژانی 7ـ8/6/2018 لە شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا و لە هۆڵی"Paradiso"ـی  گەورە، بە یاوەری دوو ئۆكسترای ناودار هونەرمەندی كورد كاروان حەمید حەلاق بەشداری لە كۆنسێرتێك دەكات.
كاروان بە لاپەڕەی هەمەڕەنگی هەواڵی وت "بە مەبەستی بایەخدان بە پێكەوەژیان و خۆشەویستی نێوان نەتەوەكان دوو ئۆكێسترای لێكدراو بەناوەكانی  "partout Fanfar" و " Orchestre partout "پێشكەش دەكرێت، ئۆكیسترای دووەم تایبەتە بە رەوشی پەنابەران لە هەندەران و نیشانی خەڵكی دەدات كە پەنابەرانیش ئارەزووی جوانییەكانی ژیان دەكەن و دەیانەوێت لە چالاكییەكانی پێشكەوتنەكان ئامادە بن وەك موزیك و كایەكانی تری هونەری مرۆیی".
جێی باسە لەم كونسیرتە زیاتر لە پەنجا ژەنیاری هۆڵەندی ئەركی هونەری دەكێشن و لەچالاكییەكەدا بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی بەشی خۆیان لە ئامانجە جوانەكانی پێكەوەژیانە نەتەوەكان بپێكن و پیشانی خەڵكی بدەن كە هۆڵەندیەان رێز لە پەنابەرەكان دەگرن و هاوخەمی دووری وڵاـیان لەگەڵدا بەش دەكەن.
جێگەی هۆڵی"Paradiso"ـی  گەورە پێشتر هونەرمەندە ناودارەكانی جیهان لە نمونەی مایكڵ جاكسۆن و كازم ساهرو چەندینی تر چالاكیان تیا ئەنجامداوە.

‌ 1185 جار بینراوه‌
6/7/2018 6:08:56 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved