»  کوردستان
پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن لە كەركوك دادەنرێت


پۆلیسی كەركوك و دژەتیرۆری عێراقی پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن دادەنێن و وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت:” بە چڕی ئەمنیەتی باخچەو پارك و شوێنە گشتییەكان دەپارێزین”.

ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو پلانەی بۆ رۆژانی مانگی رەمەزان لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی كەركوك و دژەتیرۆری عێراقیەوە بۆ شارەكە دانرابوو، لە رۆژانی جەژنیشدا بەردەوام دەبێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”پلان و بەرنامەمان لە مساڵدا بۆ رۆژانی جەژن جیاواز نیە، بەڵكو ئەو رێكارانەی كە بۆ مانگی رەمەزان گرتومانەتەبەر هەوڵدەدەین چڕتری بكەینەوە”.

بەوتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، هاتوچۆكردنی ماتۆڕسكیل لە رۆژانی جەژن قەدەغەیەو ئەو یاریگاو پارك و باخچانەی كە شەوانە لە لایەن هاوڵاتیانی كەركوكەوە یاریی جۆراوجۆریان تێدا ئەكرێت ئەمنیەتی زیاتر دەپارێزین، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو شوێنە گشتیانەی لەشارەكەدا هەن هەوڵدەدەین لە رێگای تیمەكانەوە زیاتر چڕتر بكرێن و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەو رۆژانەدا بەبێ هیچ كێشەوگرفتێك رۆژەكانیان بەڕێ بكەن”.

‌ 924 جار بینراوه‌
6/9/2018 1:40:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved