»  کوردستان
زیانلێكەوتووانی خورماتوو داوای قەرەبوو دەكەن


هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووی خورماتوو داوای قەرەبوو لە حكومەت دەكەن و بەرپرسێكی یەكێتیش دەڵێت:” دادگا سەرجەم سكاڵای هاوڵاتیانی وەرگرتووە، بەڵام تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو خانووانە دەكات كە تاپۆیان هەیە”.

مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”دادگای خورماتوو سەرجەم دۆسیەو سكاڵای هاوڵاتیانی خورماتووی وەرگرتووە كە داوای قەرەبووكردنەوەیان كردووە”، ئەوەشیخستەڕوو:”دادگا تەنها مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە خانووەكانیان تاپۆ بوونە”.

بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەشێكی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی كە سكاڵایان تۆمار كردووەو لە دادگا داوای قەرەبوویان كردووە ئەوانەن كە خانووەكانیان تەقێندراونەتەوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو داواكاریانە رەوانەی حكومەتی عێراق كراون بۆ ئەوەی قەرەبووی هاوڵاتیان بكرێتەوە”.

مەلا كەریم شكور، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بڕی ئەو پارەیەی وەكو قەرەبوو بۆ هاوڵاتییە زیانلێكەوتووەكان دیاریكراوە لەلایەن دادگاوە جیاوازن و بەپێی جۆر و قەبارەی زیانەكان خەمڵێندراون”، هەروەها روونیشیكردەوە:”تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراق كاتی قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی زەرەرمەندی قەزاكەی دیاری نەكردووە”.

‌ 921 جار بینراوه‌
6/9/2018 1:41:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved