»  کوردستان
لەكۆبوونەوەكەی كەیوان كورد رەخنەلەئەمریكییەكان دەگرێت


 

وەفدێكی ئەمریكا لە بنكەی سەربازی كەیوان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوەو بڕیاردەری ئەنجومەنەكەش دەڵێت:” رەخنەو گلەییەكانی كوردمان بە وەفدەكە راگەیاند”.

ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” وەكو دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و لەسەر داوای وەفدێكی ئەمریكا بەسەرپەرشتی ژەنەڕاڵ وەڵتێر پێیت، سەرپەرشتیاری هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیـَراق كۆبوینەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە كۆبونەوەكەدا كە نوێنەری پێكهاتەكانی شارەكەش ئامادەی بوون بەشێوەیەكی تایبەت باس لە دۆخی ئەمنی كەركوك كرا”.

بەوتەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، وەفدەكەی هاوپەیمانان ئامانجیان لە كۆبونەوەكە كە لە بنكەی ساربازی كەیوان لە رۆژئاوای كەركوك بەڕێوەچوو، وەرگرتنی بۆچوونی لایەن و پێكهاتەكان بوو سەبارەت بە دۆخی ئەمنی كەركوك و ئەو گۆڕانكاریانەی كە روو دەدەن، ئەڵماس فازڵ ئاشكرایشی كرد:”ئێمە باسمان لە گرنگی و زەروورەتی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش بۆ كرد بەمەبەستی پاراستنی ئەمنیەتی كەركوك و هاوڵاتیانی سەرجەم پێكهاتەكان وەك چۆن لە رابردوودا ئەو هێزانە بونەتە مایەی دڵنەوایی پێكهاتەكان”.

ئەڵماس فازڵ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”وەفدی هاوپەیمانانیش، هەوڵەكانیان بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوكەو لەو پێناوەشدا كارەكانیان دەستیپێكردووە”، روونیشیكردەوە:”ئێمە گلەیی و رەخنەكانی خۆمان ئاراستەی ئەوان كرد كە دەبوو لە ماوەی رابردوودا هەوڵەكانیان زیاتر بەمەبەستی گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاساییكردنەوەی دۆخەكە چڕكردایەتەوە لەگەڵ بێدەنگی ئەوان لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “.

هاوكات راشیگەیاند:”سستی هاوپەیمانان و بێدەنگ بوونیان لەسەر ئەو خوێنە زۆرەی كە پێشمەرگە رشتوویەتی لە شەڕی دژ بەداعش و پشتیوانی نەكردنیان، بەشێكیی دیكەبوون لە رەخنەكانی ئێمە”.

‌ 1028 جار بینراوه‌
6/9/2018 2:34:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved