»  کوردستان
سەركردەیەكی بەرەی توركمانی كەركوك بە شارێكی توركی ناودەبات


 

عەلی مەهدی سەكردە لە بەرەی توركمانی لە گربوونەوەیەكی توركمانەكاندا كەركوك بە شارێكی توركی نادەبات و دەڵێت:” هەر بە شارێكی توركی دەمێنێتەوە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئەو سەركردەیەی بەرەی توركمانی لە میانەی گردبوونەوەی چەند توركمانێكدا كە لۆگۆی تەلەفزیۆنی توركمانی ئیلی كەناڵی زمانحاڵی بەرەكەی بەدەستەوەیە، دەڵێت :” كەركوك شارێكی توركییەو هەر بە توركیش دەمێنێتەوەو شاری هیچ لایەنێكی دیكە نییە، و چەند كەسێكیش لە دواوەی دەیڵێنەوە”.

هاوكات كادرێكی ئەو بەرەیە لە گرتەیەكی دیكەدا كە تەلەفزیۆنی توركمان ئیلی دەیگوازێـتەوە لە ناو خۆپیشاندەرانی توركماندا هوتاف بۆ ژیانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو دەوڵەتی تورك لێدەدات و چەند كەسێكیش لە دواوەی دەیڵێنەوە.

ئەمەش لە كاتێكدا بوو توركیا ئاوی روبارەكانی لە عێراق گرتبوەوە و وەكو كاردانەوەیەكیش لە شاری بەسرا چەند كۆمپانیایەكی توركی سوتێنران.

تاكو ئێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق هیچ هەنگاوێكی كردەییان نەگرتووەتەبەر بەرانبەر بەو كەسانەی بانگەشە بۆ وڵاتێكی بێگانە دەكەن یان راستەخۆ بانگەشە بۆ شەڕی تایەفی و نەتەوەیی دەكەن.

‌ 811 جار بینراوه‌
6/9/2018 2:34:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved