»  هەمەڕەنگ
ئارام سەردار مەرۆ بڵاودەكاتەوە


 هونەرمەندی لاو ئارام سەردار، لە نوێترین دەركەوتنیدا بەرهەمی مەڕۆ بڵاودەكاتەوە، بەوتەی خۆشی كارەكانی بەرهەمەكەی روو لە تەواوبندایە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە.

هونەرمەند ئارام سەردار، لە لێدوانێكدیدا رایگەیاند:”نوێترین بەرهەمم بە ناوی مەڕۆیە كە لە ئێستادا بەشێكی زۆری كارەكانی تەواو بووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاودەكرێتەوە”، ئەوەشیخستەروو:”بەرهەمەكە لە ستۆدیۆی ڤینۆ بەرهەم هاتوە و تێكست و میلۆدیەكەشی لەلایەن هونەرمەند هێمن بلانكەوە دانراوە و كاری میوزیكیش ئارسا عوسمانەەوە ئەنجامدراوە”.

هاوكات ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەرهەمی مەڕۆ لە ئێستادا تەنها بە دەنگ بڵاودەكرێتەوە كاری ڤیدیۆ كلیپی بۆ ئەنجامنادرێت”.

‌ 534 جار بینراوه‌
6/9/2018 3:06:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved