»  هەمەڕەنگ
فیلمی زاگرۆس بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سكۆتلەندا دەكات


 

فیلمی سینەمایی زاگرۆس، لە 71مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئێدنبێرگ بەشداری دەكات كە یەكێك لە پێنج كۆنترین فێستیڤاڵە سینەماییە جیهانییەكان و لە سكۆتلەندا بەڕێوەدەچێت.

فیلمی زاگرۆس، لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد سەهیم عومەر خەلیفەیە و  وابریارە لە فێستیڤاڵەكە كە لە رۆژانی 18 تا 29ی حوزەیران بەرێوەدەچێت نمایشبكرێت.

سیناریۆی فیلمەكە باس لە چیرۆكی شوانێك دەكات بەناوی زاگرۆس كە هاوژینی خۆی زۆر خۆشدەوێت، بۆ ئەو كوردستان بەهەشتە، بەڵام هاوژینەكەی هاڤین و كچەكەی رەیهان، روودەكەنە بەلجیكا، دواتر زاگرۆزیش بڕیاردەدات بچێتە ئەو وڵاتە.

فیلمی زاگرۆس، بەرهەمێكی هاوبەشی بەلجیكاو هۆڵەندایە، پرۆدیۆسەری سەرەكی فیلمەكە دریس فالیپۆیەو سەهیم عومەر، جەین- كلود و ڤان ریچكهام سیناریۆكەیان ئامادەكردووە.

پێشتریش زاگرۆس، بەشداری لە 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گێنت لە بەلجیكا كردو خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی بەدەستهێنا كە خەڵاتی “Grand Prix” بوو، هەروەها  دوو خەڵاتی لە بەشی پێشبڕكێی 18یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئاڕەس لە فەڕەنسا بەدەستهێنا، كە خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بوو لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ و خەڵاتی باشترین فیلم لەلایەن بینەرانەوە.

سینەماكاری بەناوبانگی كورد سەهیم عومەر خەلیفە، پێشتر لەرێگەی كورتە فیلمی “میسی بەغداد”، “وڵاتی پاڵەوانان” و “نێچیرڤانی خراپ”، زیاتر لە 100 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەكاندا وەرگرتووە.

‌ 549 جار بینراوه‌
6/9/2018 3:07:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved