»  عێراق
ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و سوریا مەرجی هەیە



-
ئەڵمیانیا مەرجی بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و سوریا هەیەو مێركڵیش دەڵێت:” لە ئێستادا تەنها تەركیز لەسەر پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی دەكەینەوە”.
ئەنگێڵا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند:” وڵاتەكەی بەشداری لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و سوریا ناكات، ئەگەر كێشە سیاسی و ئەمنییەكان لە هەردوو وڵات چارەسەر نەكرێن و ئاشتی و ئارامییان بۆ نەگەڕێتەوە.
مێركڵ وتیشی:” هەوڵەكانی ئەڵمانیا لەم قۆناغەدا تەنها تەركیز لەسەر پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەو پەناهەندەكان دەكاتەوە،”.
راوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكراشیكرد:” ئەڵمانیا هەموو هەوڵێك لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی كاریگەر لەسەر گۆڕەپانی سیاسی سوریا دەدات، بۆ ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی سوریا بهێنن و گرەنتی گەڕانەوەو پاراستنی مافی ئاوارەو پەناهەندەكان بۆ وڵاتەكە دابین بكرێت “.

‌ 646 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:51:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved