»  ناوچەیی
(68.5) ملیۆن پەنابەر لە جیهاندا هەن



 بەهۆی شەڕو ململانێ سیاسی و پێكدادانەكانەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنێكی ئارام تا دێت ژمارەی پەنابەرەكان روو لە زیادبوون دەكات و بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان (68،5) ملیۆن كەس ئاوارەن. 
فیلیپ گراندەی ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران دەڵێت: لەماوەی هەژدە ساڵی رابردوودا بە هۆی جەنگ و ناكۆكیەكانەوە ژمارەی پەنابەران گەیشتۆتە (68،5) كەس. 
لە بەیاننامەیەكدا لە رۆژی جیهانی پەنابەران هەر (10) كەسەو (9) كەسیان پەنابەری ناو وڵاتی خۆیان یان وڵاتانی دەوروبەرن. 
فیلیپ ئاماژەی بەوەشكرد وەك بەرپرسیارێتی جیهانی و كاری مرۆیی پێویستە پەنابەران مامەڵەی مرۆییان لەگەڵ بكرێت و لە هەموو مافەكان هاوبەش بن لە هەركوێیەكی جیهاندا بن و رێگەیان پێ بدرێت لەگەڵ كۆمەڵەی نوێدا تێكەڵ بن و لەكاتی گونجاودا بەپێی ویستی خۆیان بگەڕێندرێنەوە وڵاتەكانیان و هاوكات مافی مانەوەشیان لە هەر وڵاتێك بێت پێ بدرێت. 
رۆژی جیهانی پەنابەران تایبەتە بە ناساندنی پەنابەران و رۆشنایی دەخرێتە سەر گرفت و پێداویستیەكانیان و رێگەی باشترین پاڵپشتیكردنیان بۆ خۆشدەكات و هەرچەندە ژمارەو قەیرانەكانیان روو لە زیاد بوون بكات. 


‌ 590 جار بینراوه‌
6/22/2018 11:52:19 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved