»  باران
ئەنجلینا جۆلی سەردانی كوردستان دەكات




ئەنجلینا جۆلی ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی و باڵیۆزی نیازپاكی  رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، دوای ئەوەی سەردانی موسڵی كرد دواتر هاتە هەرێمی كوردستان و لەشاری دهۆك سەردانی كەمپی دۆمیزی ئاوارەكانی كرد.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ رۆژی 17/6/2018 ئەنجلینا جۆلی بەسەردانی فەرمی لەشاری موسڵەوە چووەتە پارێزگای دهۆك و دواتر سەردانی كەمپی دۆمیزی كردووە و بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری  بارودۆخی ئاوارەكان بێت و هەر لەوێش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
جێی ئاماژەبۆكردنە ئەمە بۆ جاری دووەمە ئەنجلینا جۆلی سەردانی كوردستان دەكات بە هۆی كاری مرۆییەوە، پێشتر و لەساڵی 2015 جارێكی تر سەردانی كوردستانی كرد و چووەتە پارێزگای دهۆك.

‌ 405 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:15:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved