نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
دۆخی ئەمنی و گرتنەوەی ئاو گەنجانی كەركوكی لە مەلەكردن دانەبڕاندووە
ئا/ هاوار ستار



لەگەڵ چوونە نێو وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە سەروی 40 پلەی سەدی و گەنجانی كەركوك  وەك نەریتی ساڵانەی خۆیان روودەكەنە چەم و رووبارەكان بۆ مەلەكردن و لەمساڵیشدا ئەگەرچی پرسی گرتنەوەی ئاوی رووبارەكان و دۆخێكی ئەمنی ناجێگیریش لە ناوچەكە لە ئارادایە، بەڵام گەنجانی شار بەمەبەستی مەلەكردن دەچنە چەم و بەنداوەكان و وەك خۆیان دەڵێن بۆ رەواندنەوەی گەرما چەند ساتێك بەمەلەكردنەوە لەگەڵ هاوڕێیانیان بەسەردەبەن.

ئەگەرچی چەند مەلەوانگەیەك لەشاری كەركوكدا بوونیان هەیە، بەڵام گەنجان گرانی نرخ و چێژبینین لە سروشت و فراوانی ئاوی دەرەوە زیاتر مەلەكردن لە چەم و رووبار و بەنداوەكان بە خۆشتر دەزانن.
"جار جارە دەچینە چەم و روبارە بچوكەكانی دەرەوەی كەركوك بۆ مەلەكردن و كاتە گەرمەكان لەوێ بەڕێ دەكەین" ئەمە وتەی ئەحمەد شكورە كە گەنجێك بوو لە سەرەتای فێربوونی مەلەكردنا بوو.
ئەحمەد بۆ هەواڵ وتی: "چەم و رووبارەكان چێژی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ مەلەكردن، ئەگەرچی ئەو ئاوانە پارێزراویش نین و ئێمە لەسەر گرەنتی خۆمان دەچینە ئەو شوێنانە".
هەروەها وتی: "لەم كاتەدا كە گەرما دەستی پێكردووە و سەرەتای وەرزی هاوینە زۆر حەز بە مەلەوانی دەكەم و دەمەوێ بە تەواوی فێربم، بەڵام بە داخەوە شوێنێكی وا گونجاو نییە و ئەوەی هەیە تەنها چەند مەلەوانگەیەكی داخراوە كە ئەوانیش نرخیان گرانە".
لەسەر چوونە چەم و بەنداوەكانی كەركوك بەشێك لەو گەنجانەی بۆ هەواڵ دواون باس لەوە دەكەن ئەو شوێنانەی بۆ مەلەكردن رووی لێدەكەن نە هاوینەهەوارێكی خزمەت كراوە و نە هیچ رێنماییەكی ئاگاداری بۆ جۆر و قوڵی و تەندروستی ئاوەكان دانراوە.
بڕیار محەمەد گەنجێكی تر بوو لە بەنداوی خاسە بۆ هەواڵ وتی: "لەشار گەرما دەستی پێكردووە و ئێمە ناچار بە چون بۆ مەلەكردن كەمێك لەو گەرمایە دەڕەوێنینەوە".
ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەشدا ئەگەرچی ئاوەكان لە لایەن وڵاتانەوە بە رێژەیی دادەخرێن و باری ئەمنی شاریش وەكو پێشو نییە و بۆ چوونە دەرەوەی شار دەیان بازگە هەیە، بەڵام ئێمە هەر ئارەزوی مەلەكردن دەكەین و ناچار شوێنێك بۆخۆمان دەدۆزینەوە.
"مەلە كردن یەكێكە لەهەرە وەرزشە باشەكان و وەك خۆم لەوەتەی هەم لەمەلە دانەبڕاوم و بەردەوام مەلە دەكەم" مەریوان عەلی وای وت.
مەریوان وەك گەنجێكی شارەزا لە مەلەوانی دەڵێت: "ئەگەرچی كەركوك چەند بەنداو و زێ و رووبارێك لە سنووری ناحییە و گوندەكانی هەن و بەردەوام گەنجان لە كاتی هاویندا رووی تێدەكەن، بەڵام ئەو ئاوانە جێی مەترسین و چەندین جار خەڵكی تیایدا خنكاون ئەویش بە هۆی نەشارەزایی ئەو گەنجانەوەیە لە ئاست و جۆری ئاوەكان".
پۆلیسی كەركوك لە بەرێوبەرایەتیەكەیاندا بەشێك هەیە بەناوی بەڕێوەرایەتی پۆلیسی رووبارەكان و لە حاڵەتی نەخوازراودا بەهانای خەڵكەوە دەچن.
عەقید ئەفراسیاو كامیل وتەبێژی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك بۆ (هەواڵ)، وتی: "ئێمە بەشی پۆلیسی روباریمان هەیە و ئەوان بەردەوام لە ئەركی خۆیانن و پۆلیسی مەلەوانمان هەیە كە لە حاڵەتی نەخوازراودا فریای خەڵكی دەكەون و یانیش خوانەخواستە پاش رووداوێك بۆ كەسی خنكاو دەگەڕێن".
وتیشی: "ئەو پۆلیسانە لە شوێنی سەخت و گێژاوەكان گەنجان و گەشتیار ئاگادار دەكەنەوە تا توشی روداو و كارەسات نەبن".

‌ 601 جار بینراوه‌
6/23/2018 12:16:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved