نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  هەمەڕەنگ
ساڵیادی حەسەن زیرەك كرایەوە


لە 46 مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەك، چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەرێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە سەرای سلێمانی ئاهەنگێكی شایستە بۆ ساڵرۆژی كۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەك بە ئامادەبوونی هونەرمەندان (ناسری رەزازی، ئیحسان زیرەك، كاروانی نەی، دڵشاد سەڵاح داودە) سازكرد. 
هەر لەو ئاهەنگەدا پێشانگایەكی هونەری فۆتۆگرافی و پێشانگایەكی خۆشنووسی و جلوبەرگ دەكرێتەوە.
هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەك ناوی تەواوی (حەسەن عەبدوڵا)ـیە لە ساڵی (1921) لە شاری بۆكان، لەگەڕەكی قەڵات لە دایك بووە، لە نێو خێزانێكی هەژارو كەمدەرامەتدا لەدایكبووە، دكتۆر محەمەد سدیق موفتیزادە لەنامیلكەی چریكەی كوردستاندا، وتوویەتی: "دەنگیكاك زیرەك بۆخۆی دەزگایەكی ئۆركسترای كوردییە، چونكە لەهەر چریكەێیكدا چەند جۆر ئاوازیمۆزیك دەبیسترێ".
هەروەها موجتەبایمیرزادەش سەبارەت بە زیرەك دەڵێت"كورد  پێش حەسەن  زیرەك  هونەرمەندی وای نەبووە، نە دوایئەویش هونەرمەندیوایدەبێت".
مامۆستا عەبدولیحەمە باقی، لە چەندین بەرنامەو بۆنەدا سەبارەت بەو كەڵە هونەرمەندە وتویەتی: "كورد بەختیهەبوو كە حەسەن زیرەك كورد بوو، بەڵام حەسەن زیرەك بەختینەبوو كە كورد بوو".
جێی باسە حەسەن زیرەك لە 29ی 11 ساڵی 1921 لە شاری بۆكان لەدایكبووەو لە رۆژی 26-6-1972 هەر لە شاری بۆكان كۆچی دوایی كردووەو لەسەر وەسێتی خۆی كە لە گۆرنیدا كردوویەتی لە گۆڕستانی ناڵە شكێن نیژراوە.

‌ 574 جار بینراوه‌
6/30/2018 12:28:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved