»  کوردستان
كارەبای كەركوك ئاویش لەگەڵ خۆی دەبڕێت



كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا بە وێستگەكانی ئاوی كەركوك دەبێتە هۆكاری كەمئاوی و جێگری بەڕێوەبەری ئاویش دەڵێت:” تەنها چارەسەر دابین كردنی كارەبای پێویستە.
ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەر فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەهۆی كەمبونەوەی پێدانی كارەبا بە وێستگەكانی ئاوی كەركوك رێژەی پێدانی ئاوی خواردنەوە بە ماڵان زۆر كەمیكردووە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە ئێستادا تەنها دەتوانرێت بە رێژەی 50 بۆ 60% ی ئەو ماڵانەی نۆبەی  پێدانی ئاویانە، ئاویان بەر بكەوێت”. 
بەوتەی جێگری بەڕێوەبەر فەرمانگەی ئاوی كەركوك،  لەكاتی بڕینی كارەبا ئەوە ناتوانن ئەو ئامێرانە كاربكەن و وێستگەكانیش لە كار دەكەون و بەوەش پێدانی ئاو كەمدەكات، هەروەها باسی لەوەشكرد:” لە كاتێكدا ئەگەر كارەبای پێویستیش  بۆ پرۆژەی ئاوی كەركوك دابین بكرێت، ئەوە هێشتا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما ناتوانرێت سەرجەم پێداویستیەكانی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیانی شاری كەركوك دابین بكات”. 
ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەشێك لە گەڕەكەكانی شارەكە لە پێش كەمبوونەوەی كارەباش ناتوانرا ئاوی خواردنەوەیان پێبگەیەنرێت و لەرێگای تەنكەرەوە ئاوەیان پێدەگەیشت لە ئێستاشدا ئەو رێژەیە بەرز بۆتەوە”، وتیشی:”چارەسەركردنی ئەو دۆخەی ئێستا كە رووبەڕوومان بۆتەوە تەنها پێدانی كارەبایەكی باشەو هەروەها نەهێَلدرێت ئاو لە كەناڵەكان داببەزێت و هاوڵاتیانیش ئاوی پاك بە فیڕۆ نەدەن و هەوڵبدەن زیاتر دەستی پێوەبگرن”.

‌ 618 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:11:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved