نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
چۆن وەڵامیان دەدەیتەوە
ستار ئەحمەد


تۆ لەپرسەی مەرگی خۆتا 
راناوەستی
چاوەكان نابینی
هەتا لەفرمێسك تێبگەی
لەهەموو شتێك داتدەماڵن
تەنها میوانێك تیژڕەوی
كەسانی دی خاوەن ماڵن
دەڕۆی ژێر خاكیش دەبینی
لەتەنانێك
قومەئاوێك
كراسێك
چاكەتێكی دڕاو
ناكەنەتوێشووی سەفەرت
بڵێی لەوێ 
رووت و قووت و
برسی و تینوو لێی راكشێی
یان دەبیتەتروسكەیەك
دەفڕیت بۆ دیدەی ئاسمان و
ئینجا مەئوای تا هەتاییت پێدەبەخشن
كێ دەڵێت نابیتەئاگر
ناچیتەنێو گڕكانێكی زۆر قووڵەوە!!
لەخۆت پرسیوەغەریبی
كردارو وتاری دەوێ
لێتیان پرسی
لەسكی دایكت چۆن ژیای
یاخود خۆت ناوی خۆت ناوە
چۆن وەڵامیان دەدەیتەوە
بۆ ناسینت
چۆن باسی دونیاو رەفتارت
بەپەلەدەنووسیتەوە
دونیایەكی نامۆ بەتۆ
مەگەر خێرخوازیی زیندەگیت
فریای رزگاریت بكەون
مەگەر خواوەند پەلت بگرێ
بەسۆزی خۆی بتشواتەوە
دەنا كوا مناڵ و ژنت
یان خەمخوارێك
دەرگا لەڕووت بكاتەوە.

‌ 508 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:53:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved