»  وەرزش
رۆژنامەنووسانی وەرزشی سەرنج و پێشنیارەكانیان دەخەنەڕوو



لە هەژدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (هەواڵ)ـَدا   رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان، سەرباری پیرۆزباییكردن، هەڵسانگاندن و پێشنیاریان بۆ لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەكە خستەڕوو. 

زانا قادر رۆژنامەنوسی وەرزشی: هەواڵ كاری زۆر باشی كردووە بۆ كەركوك بە تایبەتی  بۆ وەرزش
“ بە بووچونی خۆم بە شێوەیەكی گشتی رۆژنامەی (هەواڵ) بە كارێكی زۆری باشیدەزانم و كاری زۆر باشی كردووە بۆ كەركوك بە تایبەتی  بۆ وەرزش و وەرزشكارانی شارەكە”، “ پێشنیاریشم فراونتركردنی مەودای رۆماڵكردنەكانیەتی و بێگومان ئەم كارەش پەیوەستە بە هاوكاری و پێویستە هەموو لایەك هاوكاری (هەواڵ) بكەن كە زەروورەتێكی زۆر گرنگی ئەمڕۆی كەركوكە”. 

دكتۆر نازم شێخ جەبار، مامۆستای زانكۆو رۆژنامەنوسی وەرزشی: (هەواڵ) وەرزشی شارەكەی بە ئاراستەیەكی باشتر بردووە 
“  لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) لە ماوەی كاركردنیدا رۆڵی بەرچاوی هەبووەو  وەرزشی شارەكەی بە ئاراستەیەكی باشتر بردووە، لە زۆرێك لە بۆنە وەرزشییەكان ئامادەبوونیان هەبووەو رۆڵیان هەبووە لە سەركردنەوەی وەرزشكارانی كەركوك و كوردستان و بە تایبەتی وەرزشكارە دێرینەكان”، “ هیوادارام وەكو پێشووتر لاپەڕەی وەرزش بكرێتەوە بە پاشكۆیەكی وەرزشی و خزمەتی زیاتر بە وەرزش بكات”. 
 
سۆران كەریم، رۆژنامەنووسی وەرزشی: لاپەڕەی وەرزشی هەواڵ تەنها لاپەڕەی وەرزشیە لە كەركوك توانیویەتی تێكەڵ بە خەم و ئازارەكانی وەرزشكاران بێت.
“ بە بۆچوونی خۆم لاپەڕەی وەرزشی هەواڵ لە سێ رووە توانیوانیەتی جێی ئۆمێدی وەرزشكاران بێت، لە وانە تەنها لاپەڕەی وەرزشیە لە كەركوك توانیویەتی تێكەڵ بە خەم و ئازارەكانی وەرزشكاران وببێتە مێنبەرێك بۆگەیاند گلەیی و داخوازییكانیان، هەروەها جیاواز لە هەر دەزگایەكی ڕاگەیاندنی وەرزشی دیكە توانیوایەتی  تا ئاستێكی باش بەهرە و تووانای خۆی بخاتەروو، لەگەڵ زۆربەی یارییە جیاوازەكانی بەسەر كردۆتەوە لەچوارچێوەی ئەو توانا كەمەی لە رووی داراییەوە هەیەتی زۆرترین هەواڵ وەرزشی بۆ خوێنەر بگوازێتەوەو بەرێژەیەكی باش یاریزانانی نەتەوەكانی تری كەركوكی بە سەر كردووتەوە”، “  هیوادارام لە گرنگیدان بە هەواڵە وەرزشیە ناوخۆییەكانی كەركوك بەردەوامبێت و گەر دەرفەت هەبێت بكرێتە رۆژنامەیەكی رۆژانە كە زۆر گرنگە بۆ كەركوك”.

زاگرۆس نانەكەلی، رۆژنامەنوسی وەرزشی: لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)، لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیدا بووە لەبەرانبەر وەرزش و وەرزشكارانی كەركوك
“ هەرچەندە (هەواڵ) بەسەر هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكاندا گوزەری كردووە،  وەكو میدیای نوسراو خزمەتی وەرزش و میدیای وەرزشی و كوردی كردووە، شاری كەركوكیش خۆی لە خۆیدا گرنگی و پایەی بەرزی خۆی هەیە”، “ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)، لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیدا بووە لەبەرانبەر وەرزش و وەرزشكارانی كەركوك و تەنها هیوای بەرەو پێشچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم”.

‌ 126 جار بینراوه‌
7/8/2018 7:58:30 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved