»  وەرزش
پەنابەران لە رووسیا مۆندیالی خۆیان سازدەكەن



پەنابەرانی هەردوو كیشوەری ئەفریقیاو ئاسیا لە رووسیا  مۆندیالێكی تایبەت بە خۆیان  دەستپێكردو چەندین یارییان لە گۆڕەپانی سوور لە مۆسكۆ ئەنجامدا بە ئامانجی تیشك خستنەسەر ئەو گرفتانەی كە لە رووسیا رووبەڕوویان دەبێتەوە.
تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی جیاكاری و لیژنەی هاوكارییە مەدەنییەكانی رووسیا كە هاوكاری پەنابەران و ئاوارەكان دەكات، دەڵێت:” پەنابەران بە رێكخستنی ئەم نمایشە سومبولێكیان لە ئەستۆ گرتبوو. 
پەنابەرانی سووریاو ئەفغانستان و كۆت دیڤوارو كۆنگۆو نەیجیریا بەشداریان لە زنجیرەیەك یاریی كرد كە لە نزیك كرملینەوە بەڕێوەچوون .
سفیتلانا گالۆشیكینا بەرگریكار لە مافی پەنابەر و ئاوارەكان   وسەرۆكی لیژنەی یارمەتیە مەدەنیەكان لە لێدوانێكیدا وتی “ ئامانج لە رووداوەكە سەرنج ڕاكیشانە بۆ گرفتەكانی جیاكاری و تۆقاندنی بیانیەكانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەو یاریزانانەی بەشداریان لە پاڵەوانێتیەكە كرد تا ئێستا مافی پەنابەرێتیان دەستەبەر نەكردووە “.
تراوری كاد گال پەنابەرێكی كۆت دیڤوارییە، وتی “ دڵخۆشم بە یارییكردن لە ناوەراستی مۆسكۆ، چونكە بەراستی ئەمە كارێكی بەچێژ بوو بۆ ئێمە، ئەمە شادیمان پێدەبەخشێت، بۆیە داوا لە رووسیا دەكەین دەرفەتمان پێ بدات .

‌ 106 جار بینراوه‌
7/8/2018 10:19:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved