نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
مەملەكەتی گوڵەخانە!



خۆدەرخستن و خۆ گیڤكردنەوە ئاكارێكی نەخوازراوە لە مرۆڤ و لایەن و هەرچییەكی تر لە نابووتی بترازێت گوزارشت لە هیچ شتێكی تر ناكات، كە رەوانشاد ساڵحی یوسفی سكرتێرو دامەزرێنەری حیزبی سۆشیالیستی كوردستان ساڵی 1981 شەهید دەكرێت ئەندامانی حیزبەكەو هێزە جەماوەرییەكەی هێندەی تر ورە بە خۆیان دەدەدن و بە گوڕوتینێكی زیاترەوە درێژە بە كاروانی خەباتەكەیان دەدەن. 
لەدوای (38) ساڵ لە شەهیدبوونی ئەو سەركردەیە، لە چەند رۆژی رابردوودا لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور لە لایەن چەكدارانی ئەو حیزبەوە بە شێوەیەكی نایاسایی و دوور لە پرەنسیپی سەربازی و سیستمی چەكداری جیهانی مانۆڕی سەربازی ئەنجامدرا كە جگە لە خۆگیڤكردنەوەو خۆ دەرخستن و پیشاندانی ئەو چەكانەی كە لایەنێك پێیانی داوە هیچ ئەتەكێتێكی شارستانی پێوە دیارنەبوو. 
ئەوەی تا ئێستا نەزانراوە ئا ئەم حیزبەی كە ماوەیەكی زۆرە لە خەباتی مەدەنیانەدا خۆی خزاندۆتە مەیدانی كوردایەتی، ئەو چەكانەی لە كوێوە هێناوەو كێ بەم هەموو چەكە پڕچەكی كردوون؟ ئەی ئەو مانۆرە بۆ لە زۆنی سەوز و ژێر ریكێفی یەكێتیدا كرا ؟ بەمەرجێك حسكی ئێستا زیاتر زەرد ئەچێتەوە نەك شین؟ ئەگەر مەبەست لە دەمارگرتن بێت ئەوە حیزبە سیاسیە باڵادەستەكان بە تایبەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو هەموو پیلانە دژوارەی هەرێمایەتی و ناوچەییە دەماریان نەگیراوەو بەردەوامن ئەوە بەو هێزە هەر مێش میوانییان نییە ئەگینا خۆ وەك پەرچەكردارێك بەو دەمارگرتنە دەهاتە دەنگ و نارازیبوونی خۆیان دەردەبڕی. 
ئینجا هەموو دەپرسن لەم سەردەمە هەستیارەی كە هەموو جەخت لە یەكگرتنی پێشمەرگە دەكەنەوەو بۆ ئەوەی ببنە هێزێكی كوردستانی و بچنە ژێر ئاڵای خزمەتی نیشتمانێكی هاوریزەوە، بۆ دەبێت لەم كاتە هەستیارەدا خەرقی یاسا بكرێت و هێزێكی میلیشیایی لە كوردستاندا بەرجەستە بكرێت.   
لەم سەردەمەی كە بە سەوەیەكی هەرێمایەتی و نێونەتەوەیی گەڕاینەوە بۆ سەردەمی پێش ساڵی (2003) جگە لە خەمێكی واقبین بە عەقڵێكی كراوە كورد پێویستی بە مانۆرو تەقوتوق نییە، چونكە لە هەشتاكان سەلماندوویانە بە چوار چەكدارەوە كە روبەروی هێزەكانی عێراقی بەعسی دڕندە دەبوونەوە زەوییان لەژێر پێی دەهێنایە لەرز، ئەوەی زۆر سەیربوو چەند كەناڵێكی دیاریكراو وچەند كۆمێنتێكی گەپنووسانەی ماڵپەڕەكان نەبێت نە كەس باسی كردو نە كەسیش هێندە بایەخی بە بوون و ئەنجامدانی دا.

ئیمزا
عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ

‌ 3307 جار بینراوه‌
8/11/2018 12:27:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved