نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  باران
دۆخی كەركوك رێگرە لەبەردەم چالاكی رێكخراوەكانی ژنان
ئا/ هاوار ستار


كاری رێكخراوەیی ژنان لە كەركوك رووی لە لاوازی كردوە و چالاكوانانی ئەو بوارەش رایدەگەینن دۆخی ئەمنی كەركوك رێگرە لە چالاكیەكانیان.

رێژین ئەحمەد یەكێكە لە ژنە چالاكەكانی شارەكە، لاوازبوونی كاری رێكخراوەی ژنان لە كەركوك، بەمەترسیدار دەزانێت.
رێژین بۆ (هەواڵ) وتی: "وەستانی كاری رێكخراوەكان و چالاك نەبوونیان جێگەی مەترسیە و دەبێت بەهەر هەوڵێك بووە ئەوان درێژە بە كار و چالاكیەكانیان بدەن "، ئەوەشیخستەروو:" وەستانی كاری رێكخراوەكانی ژنان و سستی كاركردن لەسەر كەیسەكانی ژنان درێژەدانە بە توندوتیژییەكان و زیندوكردنەوەی كلتوری ژنكوژییە لە شارەكە چونكە ئەو كات بەرگریكارێك نابێ لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر ژنان دەكرێت بێتە دەنگ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ژنانی كەركوك بە گشتی كە فرە نەتەوەن و فرە ئاین و بیروڕان و لە كۆمەڵگە و كلتوری جیاجیا دەژین زیاتر بەر تاوانكاریەكان دەكەون چونكە جیاوازیەكان زۆرن لەبەرامبەر ئەمەش كەمبوونەوەی كاری رێكخراوەیی و چالاكی ژنان و كپ بوونی دەنگەكان لەسەر كەیسەكانیان ئەبێتە مایەی نیگەرانی و تێپەڕینی تاوانەكان لە پشتی پەردەوە".
ئەو ژنە كەركوكییە داواكاریش بوو لە رێكخراوەكانی بواری ژنان هەوڵەكانیان چڕكەنەوە و چالاكوانانی ئەو بوارە فشارێك دروستبكەن و مۆڵەتی یاسایی خۆیان وەرگرن بۆ ئەوەی لەسەر كەیسەكانی ژن بێنە دەنگ، باسی لەوەشكرد:"ئەوە دۆخەی ژنانی كەركوكی پێدا تێپەر دەبێت نابێت بهڵدرێت بە ئاسانی تێنەپەڕێت و داكۆكیكار هەبێت لەسەر پرسەكانی ژن".
چالاكوانێكی بواری ژنانیش لە كەركوك نایشارێتەوە كە كاری رێكخراوەی لە شارەكە لاواز بوە و راشیدەگەیەنێت"بەرامبەر كار و چالاكیەكانمان رێگری هەیە و دۆخی ئەمنی كەركوكیش كۆستە لەبەردەم چالاكیەكانمان".
ژیان حەمید حەلاق چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان لە یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"بەرانبەر كار و چالاكیەكانمان رێگری هەیە و دۆخی ئەمنی كەركوكیش زیاتر كۆسپە لەبەردەممان"، ئەوەشیخستەروو:"ئێمە لە كار و چالاكی خۆمان هەر بەردەوامین و لەماوەی ئەم مانگەدا سێ چالاكیمان هەبووە بەڵام وەكو پێشووتر نین و چالاكی مرۆیی بوون نەك كەیس".
بەوتەی ئەو چالاكوانەی بواری ژنان، ئیدارەی ئێستای شارەكە بە بیانوی نەبوونی مۆڵەتی بەغدا و نافەرمێتی رێكخراوەكان بونەتە رێگر لەبەردەم كار و چالاكیەكانی سەربەهەرێمی كوردستان، هەروەها باسی لەوەشكرد:"لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هەوڵی خۆمان داوە لە رێگەی پەیوەندیەكانی خۆمانە بەدوای كەیسەكان دەچین بەڵام بە داخەوە وەكو پێویست ئامار و چۆنیەتی گێڕانەوەی روداوەكان و كاركردن لە دۆسیەكان بە جیاواز پێمان دەگەن بەهۆی ئەوەی هەر كەسە و لە یەكێكی دەست دەكەوێ و بەشێوەی فەرمی ئامارەكان روون نین و هاوكاری لە ئیدارەی پارێزگاوە بۆ رێگەخۆشكردن لەسەر كەیسەكانی ژنان نیە".
هاوكات چالاكوانێكی دیكەی بورای ژنان لە شارەكە، باس لەوەدەكات هیچ كام لەو رێكخراوانەی لە شارەكەدا هەن ناتوانن وەكو پێویست كارەكانی خۆیان بكەن.
سەمیرە ئەحمەد چالاكوانێكی تری بوار ژنان وتی: "وەكو جاران هیچ رێكخراوێك ناتوانێ ئیش بكات رێگری هەیە و ئاستەنگی زۆر هەیە لەبەردەمیان كە دەبێ هەموی مۆڵەتی بەغدای هەبێت و بە فەرمانی ئەوان كاربكات"ـ ئەوەشیخستەروو:"ئاشكراشە رێكخراوەكانی ئێمە و زۆربەی ئەوانەی چەند ساڵە لە كەركوك كاردەكەن مۆڵەتی حكومەتی هەرێمیان هەیە و ئەوانە بوون لەسەر كەیسەكانی ژنان و بۆ داتای ژنان كاریان دەكرد".
هەروەها ئەو چالاكوانە پێیوابوو دەستەوەستانی رێكخراوەكان لەبەر كۆمەڵێ لێپرسینەوە و رێگریە و بیانوی ئیدارەی شاریش بوونی مۆڵەتی فەرمیە، راشیگەیاند:"ئێستا دەركردنی مۆڵەت لە بەغدا ئاستەمە و ناكرێت بەهۆی ئەو حوكمە عەسكەری و ئیداری و مەدەنییەی كەلەژێر یەك دەسەڵاتی عەسكەریە و ئەحزابی سیاسی نەیتوانیوە شتێك بكات چ جا رێكخراوێك.

‌ 1037 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:52:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved