»  ناوچەیی
سەرۆكی ئەمریكا: ئێمە كورد لەبیر ناكەین و هەوڵدەدەین هاوكارییەكی زۆریان بكەین


سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هاوكاریكردنی كورد بكەن بە پێویست دەزانێت چونكە لەگەڵیاندا جەنگاون و هەزاران قوربانییان لە شەڕی دژی داعشدا داوە و دەڵێت"ئێمە ناوچەكەی ئەوان لەبیر ناكەین و هەوڵدەدەین هاوكارییەكی زۆریان بكەین".
هەر لە كۆنفرانسە هەواڵییەكەدا لە نیویۆرك پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆك ترەمپ وتی " ئێمە بەهاوكاری كورد داعشمان تێكشكاندو من زۆرم خۆشدەوێن و شان بەشانیان دەوستین و هاوكاری تەواویان دەكەین، لەبیرت بێ ئەوە خاك و زەوی كوردانە، دەبێ هاوكاریان بكەین، هاوكاریشیان دەكەین، ئەوان جەنگان و لەپێناو ئیمەشدا قوربانیاندا، من كوردەكان لەبیرناكەم، نابێ لەبیریان بكەین دەتوانم بڵێمە هەرگیز ئەو گەلە مەزنە لەبیرناكەین".
لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 و هاتنی داعش بۆ عێراق، ئەمریكا سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتییەك دەكات بۆ لێدانی داعش كە زیاتر لە 60 وڵات لەخۆ دەگرێت.  لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانێتییەدا، ئەمریكا و وڵاتانی دیكە چەندین جار هاوكاری پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانیان و یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەپەگەیان لە ڕۆژئاوی كوردستان كردووە و ڕاوێژكار و كەلوپەلی سەربازییان بۆ هەرێم و عێراق ناردووە.
لە 12ی مانگی تەمموزی ساڵی 2016دا، پرۆتۆكۆلێك لە نێوان هەرێم و ئەمریكادا ئیمزاكرا بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و بەپێی پڕۆتۆكۆڵەكە ئەمریكا بڕی 415 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری دارایی بۆ هەرێم تەرخان كرد.

‌ 621 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:30:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved