»  عێراق
بڕیاری داخستی سەفرە گرانی دێنێتە ئەمدیو حەمرینەوە


دوای بڕیاری داخستنی خاڵی گومركی سەفرە لە لەسەر رێگەی كەركوك بەغداو كردنەوەی خاڵی گومركی لە نێوان (كەركوك- هەولێر و كەركوك – سلێمانی)، نرخی كەلوپەل و كاڵا بەگشتی و خواردەمەنییەكان بەتایبەتی بەرزدەبێتەوە.
بەپێی نورسراوێك كە وێنەیەكی دەست  (هەواڵ) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات،  حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، 2ی تشرینی دووەمی 2018 بازگەی سەفرەی نیوان كەركوك بەغدا و ئەو دیوی زنجیرە چیای حەمرین هەڵوەشاندەوەو هاوكات چەند خاڵێكی گومركیی لە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا كردەوە.
بەپێی بەڵگەیەك كە لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانەوە دەرچووەو ئاراستەی دەزگای گومركی گشتی كراوە، تێیدا هاتووە، ئاماژە بە نوسراومان ژمارە(م ر و ق ع س/2331) لە (15/7/2018) و نوسراوی سەركردایەتی هێزە هاوبەشەكان بە ژمارە(ف ع م/3148) لە 23/9/2018 كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بە كردنەوەی چەند خاڵێكی گومركی لە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەواو هەروەها داخستنی بازگەی سەفرە .
جێی باسە، دوای دانانی خاڵی گومركیی لە نێوان (كەركوك- هەولێر و كەركوك – سلێمانی) ، نرخی كەلوپەل و كاڵا بەگشتی و خواردەمەنییەكان بەتایبەتی روویان لە بەرزبوونەوە كردووە، بەرزبوونەوەی نرخیش نیگەرانی لای هاوڵاتیان لێكەوتووەتەوە.

‌ 387 جار بینراوه‌
10/6/2018 8:59:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved