»  کوردستان
نرخی كارەبا خەڵكی كەركوك نیگەران دەكات


 گرانی نرخی كارەبا هاوڵاتیانی شاری كەركوك نیگەران دەكات و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای شارەكەش دەڵێت:” هیچ لە نرخی كارەبا نەگۆڕاوە”.
دانیال هەمەوەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو نرخەی لە ئێستادا لەرێگای پسولەوە بۆ ماڵەكان دەچێتەوە هەمان ئەو رێكارەیە كە لە رابردوودا جێبەجێكراوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە رابردوودا هاوڵاتیان بۆیە هەستیان پێناكرد چونكە پسولەیان بۆ ناڕۆیشت و چاودێریكردن نەبوو لە بەغداوە”.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، راشیگەیاند:” ئەو نیگەرانیانەی هاوڵاتیان باسی دەكەن لەسەر زیاد بوونی نرخی كارەبا بەو شێوەیە نییە، بەڵكو تەنها ئەوەیە كە لە رابردوودا پسولەكان بەشێوەیەكی مانگانە بۆ هاوڵاتیان نەچوەوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە رابردوودا هاوڵاتیان نەیاندەزانی كە مانگانە چەند پارەی كارەبایان بۆ دێتەوە، چونكە بەدەگمەن پارەی كارەبایان دەدا”.
دانیال هەمەوەندی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە زەویە كشتوكاڵییەكان و كارگەكانیش كە لە رابردوودا بەشێوەیەكی زۆر كەم پارەیان داوە لە ئێستادا بڕی 70 دینار بۆ هەر یەك كیلۆ واتێك دەستنیشانكراوە”، وتیشی :”ئەو نرخانە جێگیرن و گۆراِنكارییان بەسەردا نایات”. 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، روونیشیكردەوە:”ئەو داهاتەی لە رێگای پسولەوە لە ماڵەكانی كەركوك وەردەگیرێت بۆ مووچەو پێداویستی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا خەرجدەكرێت و ئەوەشی دەمێنێتەوە رەوانەی بەغدای دەكەنەوە”، وتیشی:”هەندێك مانگیش هەیە كە ئەو پارەیە كەمی دەكردوو بەشی مووچە خۆرانیشی نەكردووە”.

‌ 171 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:00:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved