»  کوردستان
مەڵبەندی كەركوك: نەگەڕانەوەی پارتی كارێكی دوژمنكارانەیە بەرانبەر خەڵكی شارەكە


بەرپرسێكی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان لە كەركوك، رایدەگەیەنێت دەور و كاریگەری پارتی لەشارەكە زۆر نییە، راشیدەگەیەنێت:”نەگەڕانەوەی پارتی كارێكی دوژمنكارانەیە بەرانبەر خەڵكی شارەكە”. 
رەوەند مەلا مەحمود، جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”نەگەڕانەوەی پارتی بۆ شارەكە و دروستكردنی وەهمی ئەوەی ئەگەر پارتی نەیەتەوە كورد و یەكێتی ناتوانن پارێزگار دابنێن تەنها كارێكی دوژمنایەتی بە خەڵكی شارەكە دەگەیەنێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە هەفتەی رابردوو روون بوەوە كە پارتیش نەبێت دەتوانرێت ئەنجومەن كۆبونەوەی خۆی ئەنجامبدات و نیسابی یاسایی تەواو بكات و پێویستیشیان بە پارتی نەبێت”. 
بەوتەی جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشیتمانی كوردستان، ئەوەی هەفتەی رابردوو ئەگەرچی هیچ بڕیارێكی لەسەر پرسەكانی شارەكە دەرنەكرد، بەڵام یەكەم كۆبونەوە بوو كارێكی گرنگ بوو، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لە رۆژانی داهاتوو ئەنجومەن دەتوانێت بچێتەوە سەر رێچكەی خۆی و كارەكانیان بە رێكی ئەنجامبدەن”. 
رەوەند مەلا مەحمود، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئیسپات بوو كە پارتیش لە شارەكە نەبێت هاوڵاتیانی كورد چوون دەنگیان داو و توانیان شەش كورسی بەدەستبهێنن”، وتیشی:”دەور و كاریگەی پارتی لە شارەكە زۆر نییە و ئەوەی ئێمە ویستومانە تەنها بۆ پتەوكردنی یەكڕیزی و برایەتی لایەنە كوردییەكان بووە لە شارەكە نەك ئەوەی ئێمە بەبێ ئەوان هیچمان پێناكرێت”.

‌ 635 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:03:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved