نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
داعش لە داقوق تاكتیكی خۆی دەگۆڕێت


لە سنوری قەزای داقوق، تیرۆریستانی داعش كاری سەربازیان گۆڕیوە بۆ فڕاندنی هاوڵاتیان، لێرسراوێكی یەكێتیش لە سنورەكە رایدەگەیەنێت:”بە ئاشكرا جموجۆڵەكانی داعش هەستی پێدەكرێت”. 
ئازاد رەشید، لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە ئێستادا دۆخی داقوق و ناوچەكانی دەوروبەری جێگیر نییەو هەست بە جموجۆڵەكانی داعش دەكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی خۆیان نایەنەوێت بچنە ناوچەكان خوارووی گوندەكان و رۆخانە، ئەگینا داعش لەوێ بوونی هەیە”.
بەوتەی لێپرسراوی كۆمیتەی داقوقی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پۆلیسی فیدراڵی تەنها لە نێو شارەكان و گوندەكان و رێگا سەرەكییەكان بوونی هەیە، ئەگینا ناچنە خوارەوە تاوەكو داعشەكان ببینن، ئەوەشیخستەڕوو:”لەماوەی رابردوو كە ئەو سێ كوردەی خەڵكی گوندی هەفتەغار بوون و رفێندران داعشیش داوای پارە دەكات بۆ ئازادكردنیان”.
ئازاد رەشید، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەوەی جێگای گومانە كە داعش تەقە لەو هێزە ناكات كە لە سنورەكەن، بەڵكو لە ئێستادا دەستیكردووە بە رفاندنی هاوڵاتیان و و تاوەكو بەرانبەر پێدانی پارە ئازادیان بكات”. 

‌ 1406 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:03:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved