نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
هەندێكیش بۆ كەركوك






لە گەمەی پێشبڕكێی بردنەوەی كورسی سەرۆك كۆمار لە نێوان یەكێتی و پارتی، ئەوەی یەكەمیان بە هەڵبژاردەیەكی تەواو نوێوە چووە گەمەكەوە، هەڵبژاردەیەك، لە سروشت و خووی پارتی تێناگەن یان ئەوانیش ئامادەنین ئەجێندای حیزبەكەیان بكەنە قوربانی داخوازییەكانی حیزبی تر و ئەوەندەی لە خەمی بردنەوەی یارییەكەدان نیو ئەوەندە گوێ بە توڕەبوونی پارتی نادەن.
ئەم تیمە نوێیە توانییان لە بەغدا ئەجێندای خۆیان بسەپێنن و كۆتا گێمی گەمەكە لە بەرژەوندی خۆیان تەواوبكەن و دكتۆر بەرهەم ساڵح لەسەر كورسییەكەی فوئاد مەعسوم دابنێنەوە، ئەوەش بەدەر لە كەسێتی دكتۆر بەرهەم كە كاندیدكردنەكەی بووە جێگەی مشتومڕێكی زۆر لە ناو خودی یەكێتی، بەڵام وەكو پرەنسیپ وەستانەوەیەك كە زۆربەی هەرەزۆری بنكەی جەماوەری یەكێتی بە ئاكامەكەی خۆشحاڵەو چاوەڕێی دەركرد، بۆ دەرچوونی ئەو حیزبە لە پاشكۆیەتی و سازشكردن بۆ هەر حیزبێك و لە ژێر هەر ناونیشانێكدا، كەمن پێموایە ئەگەر یەكێتی ساڵێك بەر لە ئێستا بەو ئاراستەیە كاری بكرادیەو ئەوەی بۆ ئەو پۆستە كردی بۆ كەركوك بیكردایە ئێستا ئەو شارە جیاواز لەوەی ئێستا تیایدا دەگوزرێت و كەركوكییەكانی تووشی نائومێدیەكی گەورە كردووە، لە رەوشێكی باشتردا بوو.
ئێستا یەكێتی و خودی دكتۆر بەرهەم لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی گەورەدان و تاقیكردنەوەیەكی قورسیان لەبەردەمە تا بۆ كەركوكییەكان بیسەلمێنن ئەوەی كردیان تەنها بۆ پلەو پۆست نەبوو، شكستی هەر لایەكیشان لەو تاقیكردنەوەیە، خۆكوژیەكی جەماوەرییە لە ناو كەركوكییەكان، بۆیە دەبێت سەرۆك كۆماری نوێ كاتێكی درێژو كارێكی زۆر بۆ كەركوك تەرخانبكات و ئەو كورسیەی لە دوای كۆچی دوایی مام جەلالەوە سوودی بۆ كورد نەماوە، شكۆی بۆ بگەڕێنێتەوەو لەپێناو راستكردنەوەی دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی دیكە بیخاتە گەڕ.
ئەو تیمەی یەكێتیش ئەزموونی ئەو شەڕەی لە بەغدا كردیان بگوازنەوە بۆ پرسێكی گرنگتر لە پلەو پۆست و كورسیەك كە پرسی كەركوكەو بەهەمان گوڕوتینەوە ئیتر گۆمی مەنگ و دۆخی چەقبەستووی كەركوك بجووڵێنن و چ لە بەغدا و چ لە كەركوكیش بە ئەركی نەتەوەیی و بەرپرسیارێتی حیزبی خۆیان هەڵسن و گەمەی داهاتوویان گێڕانەوەی دەستكەوتە شەرعییەكانی كورد لە كەركوك و شایستەی هەڵبژاردن و پرەنسیپی زۆرینەو كەمینە بێت لە بەڕێوەبردنی شارەكەدا.
ئەگەر هیچ لەمانە روونەدات و ئەم دۆخەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانیش وەك ئێستا بمێنێتەوە، ئەوە دەبێت چاوەڕێی كاردانەوەی پەشیمانی كەركوكییەكان لەدەنگدان بە یەكێتی و شۆكی پەشیمانی یەكێتی لە سەرخستنی دكتۆر بەرهەم بن.   

‌ 1902 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:04:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved