»  عێراق
داوای پێكهێنانی حەشدێكی 3 ملیۆنی هاوشێوەی پاسداران دەكرێت


بەرپرسێكی شیعەی عێراقی، داوا دەكات سوپایەكی گەورەی 3 ملیۆن چەكداری لە حەشد پێكبهێنرێت هاوشێوەی سوپای پاسداران تا رووبەڕووی ئەو هێزانە ببنەوە كە لەو دیوی دەریاكانەوە دێن بۆ داگیركردنیان.
باقر جەبر سۆلاغ سەركردە لە ئەنجومەنی باڵا، لە وتارێكیدا داوا دەكات سوپایەكی گەورە لە حەشدی شەعبەی و عەشایەر یپێكبهێنرێت هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێرانی و ژمارەیان بگاتە 3 ملیۆن چەكدار تا رووبەڕووی ئەو هێزانە ببنەوە كە لەو دیوی دەریاكانەوە دێن بۆ داگیركردنیان.
بەپێی وتەكانی سۆلاغی نزیك لە ئێران، سوپای داهاتوو هاوشێوەی سوپای پاسداران دەبێت و هەمان چالاكی ئەوانیان دەبێت.
ناوبراو لە وتارێكیدا دەڵێت:" ترامپ بە ئاشكرا بە نیازە (ناتۆیەكی عەرەبی) لە ناوچەكە پێكبهێنێت كە وڵاتانی كەنداو (میسر و ئەردەن) دەگرێتەوەو بۆ روبەڕوبوونەوەی شەڕەكانی داهاتوو ئامادەیان دەكات".
باس لەوەشدەكات:" دەركەوت ئەو وڵاتە زلهێزە بە گەورەكردنی زەمینەی داعش لە سوریاو عێراق شكستی خوارد، هاوكات لە یەمەنیش هەمان شكستی بینی، ئێستا لە پیلانی داعشەوە كار بۆ پیلانی هێزێكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەكات بۆ پێكهێنانی ئەلتەرناتیڤێك بەناوی ناتۆوە".
وتیشی:" ئەمریكا دێت و بە هەموو هێزێكەوە جەنگ دژی روسیا و چین و ئێران و ئەوروپاو هەندێك ناوچەی عەرەبی و ئیسلامی بەرپا دەكات".


‌ 682 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:04:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved