»  وەرزش
یانەی سەورە ئامادەكارییەكانی دەستپێدەكات


 بەمەبەستی بەشداریكردنی لە خولی پلە یەكی كوردستان، یانەی سەورە دەستی بە خۆ ئامادەكردن كردووەو سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەكەش دووپاتیدەكاتەوە هەوڵدەدەن زیاتر یاریزانی لاو بهێنە پێشەوە.
سەعید نوری سەرپەشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سەورە سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆ (هەواڵ) وتی:” دوای بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە بەشداریكردنی یانەكانی كەركوك لە خولەكانی كەركوك وەك دەستەی كارگێری یانەی سەورە بڕیارماندا دەست بە ئامادەكارییەكانمان بكەین “. 
وتیشی:” چەند رۆژێك دەبێت دەستمان بە تاقیكردنەوەی ئەو یاریزانان كردووە كە پەیوەندیان بە یانەكەوە كردووەو تیایدا هەوڵ دەدەین زیاتر پشت بە یاریزانانی لاو ببەستین و بێانهێنینە پێشەوە “ 
سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سەورە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” تاقیكردنەوەی یاریزانان بە سەرپەرشتی راهێنەر ئەحمەد حەبیب دەبێت “. 
سەعید نوری وتیشی: “ ئامادەكارییەكانی ئێستای تیپەكە وەكو قۆناغێكی بەراییەو پلانمان هەیە دوای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردەی كارگێڕی نوێی یانەكە ئامادەكارییە كۆتاییەكانی ئامادە كردنی تیپەكە ئەنجام بدەین “.

‌ 575 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:23:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved