هەڵۆ عەلی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی رەكبی عێراقەوە دەكات
هەڵۆ عەلی بایز یاریزانی پیشەگەری رەكبی كەركوك كە لە ئێستادا لە ئەڵمانیادا ژیان بە سەر دەبات ماوەیەكە گەڕاوەتەوە كەركوك و گەرانەوەكەشی بە مەبەستی پەیوەندیكردنە بە ریزی هەڵبژاردەی عێراقەوە.
سەبارەت بە بانگهێشتكردنەكەی، هەڵۆعەلی بایز بۆ (هەواڵ) وتی:” بەمەبەستی بەشداریكردن لە ریزی هەڵبژاردەی رەكبی عێراق گەرامەتەوە كەركوك “.
وتیشی:” هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب دەكات كەو ا بڕیارە رۆژی 7/10 لە وڵاتی میسر بەرێوەبچێت “. هەڵۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ماوەیەكە لە كەركوكەو بەتەنها راهێنان لە یاریگای فاتیح دەكات كە یاریگایەكی تیپە میللیەكانی كەركوكە “.
سەبارەت بە ژیانی وەرزشی خۆی، هەڵۆ وتی:” لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیاو لە ریزی یانەی فۆرز بۆرگ یاری دەكەم”.
|