»  هەمەڕەنگ
گوندێكی هیندی دووپشكە دەپەرستن


گوندێكی سەیر و سەمەرەبەناوی كانداكۆڕ لە وڵاتی هیندستان بووەتەهۆی سەرسوڕمانی خەڵك و ئەوانەی كەهەواڵەكانی تایبەت بەدۆخی ژیانی دانیشتووانەكەی دەبیستن. هەواڵەكان باس لەوەدەكەن كەدانیشتووانی گوندەكەلەو پەی ئارامیدا لەگەڵ دووپشكەكان ژیان بەسەردەبەن.
 جێی سەرسوڕمانە دانشتوانی گوندی كانداكۆر لەو پەڕی ئارامیدا لەگەڵ دووپشكەكان ژیان بەسەر دەبەن، ئەمەش تەنیا گەنجەكان لەخۆ ناگرێت بەڵكوو سەرجەم خەڵكی گوندەكەو لەوانەش پیر و بەساڵاچووەكان لەگەڵ دوپشكەكان یاری دەكەن و هیچ زیانێكیان پێ ناگات.
دانشتوانی ئەم گوندەكەدووپشكەكان دەپەرستن، ئەوان تەنانەت دووپشكەكانیش دەخۆن، لەماوەی ساڵانی رابردوو تەنانەت یەك جاریش هەواڵی ئەوەبڵاونەبۆتەوەكەدووپشك بەخەڵكی ئەم گوندەوەبدات.
تەنانەت خەڵكی گوندی ناوبراو پەرەستگایەكیان بۆ دووپشكەكان كردووەتەوەو رۆژانەژمارەیەك لەخەڵك سەردانی شوێنەكەدەكەن و ستایشی دووپشكەكان دەكەن، ئەم شێوازی پەرەستنە رەنگەلەجیهاندا نموونەیەكی دەگمەن بێت.

‌ 82 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:32:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved