نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
بۆچی كۆتاییه‌كانی یه‌كێتی وه‌كو سه‌ره‌تاكانی نین؟!
بورهان حاجی سلێمان


هونه‌ری سیاسه‌ت ئه‌وه‌ نییه‌ پلان و ستراتیژی درێژخایه‌ن بكه‌یته‌ قوربانی ده‌ستكه‌وتێكی هه‌نووكه‌یی، یان ده‌رگای دانوستان و سه‌ودای سیاسی له‌ پێناو خاوه‌ن هاوبه‌رژوه‌ندییه‌كی كاتی به‌ڕووی ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌تدا دابخه‌یت.
یه‌كێتی له‌ماوه‌ی رابردوو به‌ دوو ئه‌زمونی كۆتایی خراپدا تێپه‌ڕی، كه‌ تیایاندا نه‌یتوانی به‌رده‌وامی به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی بدات و سووده‌كانی بچنێته‌وه‌:
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا، كه‌ زۆربه‌ی یه‌كێتییه‌كان پێیانوابوو ئه‌و پۆسته‌ بكاته‌ قوربانی باشكردنی باری یه‌كێتی چ له‌جومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و چ له‌كه‌ركوكی بارلێژ و چ له‌پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا، له‌ كۆتاییدا خواسته‌كه‌ی هاته‌دی و پۆسته‌كه‌ی برده‌وه‌، به‌ڵام چۆن برده‌نه‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر حیسابی چی؟
ئه‌و كاره‌ پارتی ئه‌وه‌نده‌ رقئه‌ستوور كرد كه‌ ئاماده‌بێت نه‌ك ده‌ست بكاته‌ ناو ده‌ستی ئه‌هریمه‌ن، به‌ڵكو بۆ له‌قاوغدان و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی باوه‌شی پێدابكات ، ئه‌وه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتییه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چونكه‌ پارتی له‌و بواره‌دا ده‌قاوده‌ق رێبازی ماكیاڤیللی په‌یڕه‌وده‌كات و لای ئه‌و هه‌میشه‌"مه‌به‌ست پاكانه‌ بۆ رێگه‌چاره‌ ده‌كات"و خاوه‌ن قاعیده‌یه‌كیشه‌ هه‌میشه‌ حیكمه‌تێك له‌ڕێگه‌چاره‌كانیدا ده‌بینن.
 له‌به‌رانبه‌ردا تا ئێستا كوتله‌ دوو كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌ده‌ره‌وه‌ی كوتله‌ی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و سوودێكیان بۆ پێگه‌ی یه‌كێتی نه‌بووه‌، قورسایی كورسییه‌كه‌ی د. به‌رهه‌میش نه‌یتوانی له‌گه‌مه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تدا پێش به‌ پرۆسه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی پارتی له‌یه‌كێتی بگرێت، بۆیه‌ تا ئێستا كه‌س نازانێت نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی عێراقدا چۆن ده‌بێت، چونكه‌ به‌ڕوونی ئێستا به‌غدا گوێ له‌پارتی (پادار) ده‌گرێت نه‌ك یه‌كێتی (بێ پا).
دووه‌م هه‌ڵوێستیشی كه‌ تیایدا باجی قورسی سیاسی و ئابووریشی دا سیاسه‌ته‌ دروسته‌كه‌ی بوو له‌به‌رانبه‌ر رۆژئاواو باكوری كوردستان، له‌مه‌شیاندا به‌هۆی پابه‌ندبوونی به‌ بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، خه‌ریكه‌ ئه‌و قوربانییه‌ی به‌ئاودا ده‌چێت.
هه‌رچه‌نده‌ پێموایه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستای له‌ژێر فشارێكی سیاسی و ئابووریدا گه‌ڵاڵه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ته‌ڤگه‌ری ئازادیش نه‌یتوانی سیاسه‌ته‌ كوردستانییه‌كه‌ی ئۆجالان له‌باشور په‌یڕه‌وبكات، ته‌ڤگه‌ر له‌ماوه‌ی رابردوو له‌بری پشتگیریكردن، له‌زۆنه‌كه‌ی یه‌كێتیدا وه‌كو ركابه‌رێك به‌ هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه‌ چووه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌و وه‌كو فاكته‌رێكی دیكه‌ی زیاتر په‌رته‌وازه‌كردنی زۆنی سه‌وز خۆی ده‌رخست و ئه‌وه‌نده‌ی دژبه‌ری یه‌كێتی بووه‌، نیو ئه‌وه‌نده‌ دژایه‌تی پارتی نه‌كردووه‌.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پێگه‌ی میحوه‌رییه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقی و كوردستانیدا به‌ده‌ستبێنێـه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ستراتیژێكی جێگیر بڕوات و له‌به‌غداو له‌ هه‌رێم روئیایه‌یه‌كی روونی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارته‌كاندا هه‌بێت و بزانێت له‌گه‌ڵ كێ سه‌ودا ده‌كات و له‌ سه‌رده‌می عێراقی نوێدا كێ خاوه‌ن بڕیاره‌.. واقعی سیاسی و كلتوری رۆژهه‌ڵاتیش واده‌خوازێت هه‌ر حیزبێك برا گه‌وره‌یه‌كی خاوه‌ن دوا بڕیاری هه‌بێت.. براگه‌وره‌یه‌ك مه‌رج نییه‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌ بێت، به‌ڵكو عه‌قڵ و ئه‌دای گه‌وره‌ بێت.. برا گه‌وره‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بخاته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی و هه‌موو ئیعتباراتی تره‌وه‌و چی تر كوڕی خۆی نه‌كاته‌ قوربانی كچی خه‌ڵكی.






 




‌ 1332 جار بینراوه‌
12/8/2018 12:56:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved