نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
عێراقچێتی سه‌رده‌م
بورهان حاجی سلێمان


له‌دوای شكستی رێفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌یلولی 2017ـه‌وه‌ قۆناغێكی نوێ له‌ كاری سیاسی كوردی یان راستتر جۆرێكی دیكه‌ له‌ كوردایه‌تی به‌ ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی پێش ئه‌و مێژووه‌ هاته‌تۆته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر پره‌نسیپی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان له‌ به‌غداوه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ پێناسه‌ده‌كرێت.
ئه‌م ئاراسته‌ عێراقچێتییه‌ نوێیه‌ هه‌موو ناكۆكییه‌كانی نێو ماڵی په‌رته‌وازه‌ی كوردی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ به‌غدا گواستۆته‌وه‌، كوردایه‌تی له‌وێ ئێستا ئه‌وه‌ نییه‌ چۆن به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم ده‌پارێزیت و چی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌سته‌به‌رده‌كه‌یت؟ ئێستا هه‌موو قورسایی كوردایه‌تییه‌كه‌ له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، چۆن ركابه‌ره‌ كوردییه‌كه‌ت له‌ رۆڵ و پۆست بێبه‌شبكه‌یت و چی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌شتییه‌ نوێیه‌كه‌ی عێراقدا له‌ شوێنێكی شایسته‌دا بیت؟
له‌م مۆدێله‌ سیاسه‌تبازییه‌دا پارتی هه‌ر براوه‌ی یه‌كه‌مه‌و ده‌ستڕه‌نگینانه‌ سیاسه‌ته‌كه‌ په‌یڕه‌وده‌كات.
گۆڕان كه‌ خولی پێشتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیرێكی هه‌بوو، ئێستا هه‌گبه‌ی خاڵیه‌، پارتی سه‌رقاڵی كردووه‌ به‌ به‌شداریكردنی له‌ كابینه‌ وه‌زاره‌یه‌كه‌ی هه‌رێم.
یه‌كێتی كه‌ قورساییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق تا ئه‌و راده‌یه‌ی پارتی به‌ عێراقچێتی تۆمه‌تباری ده‌كرد، ئێستا به‌ ئیراده‌ی پارتی به‌دیار به‌ده‌ستهێنانی وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ گیریخواردووه‌و له‌وه‌ش واوه‌تر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی یه‌كێتی به‌ شایسته‌ی خۆی ده‌زانێت له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی پارتیه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت،
حیزبه‌ ئیسلامیه‌كانیش له‌ قه‌لانی به‌غداو كۆترانی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم بوونه‌.
نه‌وه‌ی نوێش كه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم دروستبوو به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ ئاراسته‌ی به‌غدا كاری ده‌كرد، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی عێراق هیچ رۆڵێكی نییه‌.
هه‌رچی پارتی سه‌رمه‌شقی ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه‌، ئێستا هه‌موو قورساییه‌كه‌ی بردۆته‌ به‌غدا، جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و دوو وه‌زاره‌تی گرنگی وه‌رگرتووه‌و دانه‌یه‌كیش به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات!
په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م میتۆده‌ سیاسییه‌ نوێیه‌ كه‌ تا پارساڵ به‌ عه‌یبه‌و جاشایه‌تی داده‌نرا، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ده‌خاته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ ئێستا كورد له‌ به‌غدا نه‌ك وه‌كو گروپێكی جیاواز به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵی ئاراسته‌ی جیاواز دژ به‌ یه‌كن و هه‌موو كات نه‌یارانی كورد ده‌توانن سوود له‌و دووبه‌ره‌كییه‌ ببینن و درێژه‌ به‌ به‌و سته‌مه‌ بدرێت كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌كرێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا پرسی كه‌ركوك نمونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و دۆخه‌یه‌ كه‌ تیایدا ئه‌ركی به‌رده‌وامی دۆخه‌كه‌ دراوه‌ته‌ ده‌ست خودی كورد خۆیه‌وه‌.
ئێستا كورد له‌ عێراق پێكهاته‌یه‌كی لاوازه‌و گۆڕانكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ لاوازتری ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ دوو راستی كه‌ یه‌ك له‌وی تر كاره‌ساتبارتره‌، یان ئه‌وه‌تا سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ ئاست تێگه‌یشتی مه‌ترسییه‌كان نییه‌، یانیش هه‌ر كه‌سه‌و به‌ پێی ئه‌و رۆڵه‌ كارده‌كات كه‌ بۆی كێشراوه‌.. هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌ش له‌ سه‌رده‌می عێراقچێتی سه‌رده‌مدا كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیه‌وه‌ دێنێت.   








 




‌ 1255 جار بینراوه‌
12/22/2018 4:03:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved