نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کاتژمێر یازدە
له‌ده‌ستدانی ئازایه‌تی ئازاربه‌خشه‌
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌


په‌ندێكی ئینگلیزی هه‌یه‌ ده‌ڵێت “له‌ ده‌ریایه‌كی كپدا هه‌موو مرۆڤێك كه‌شتیوانه‌”.
له‌ یادی (95) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیادا له‌29ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ كرایوه‌وه‌ كه‌ توانای پێشوازیكردن و به‌ڕێكردنی (90) ملیۆن گه‌شتیاری ساڵانه‌ی هه‌یه‌و بڕیار وایه‌ تا ساڵی 2028 ئه‌م وه‌كرێژه‌یه‌ بۆ (200) ملیۆن زیاد بكات.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ ئه‌میری قه‌ته‌رو سه‌رۆكی سودان و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌كانی به‌ڵقان و سیاسه‌تمه‌دارو بزنسمانه‌ گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بوون و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی پێدرا.
به‌پێی چاودێریكردنم بۆ ئه‌و مه‌راسیمه‌ ته‌نها یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه‌ بانگهێشت كرابوو، له‌ ریزی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان (VIP) جێگای تایبه‌تی بۆ دانرابوو، به‌ڵام پێش بڕینی په‌ته‌كه‌و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رگاكان داخرابوون له‌به‌ر سوربوونی له‌ جێهێشتنی شوێنه‌كه‌ به‌ناچاری له‌ ده‌رگای بڕینی په‌ته‌كه‌وه‌ و به‌سه‌ر فه‌رشه‌ سوره‌كه‌ی ئه‌ردۆگاندا بردیانه‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌ لێم پرسی بۆچی به‌جێتهێشت وتی: “نه‌متوانی بۆ كه‌سێك هه‌ستمه‌ سه‌رپێ كه‌ رۆژانه‌ قه‌تڵ و عامی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌كات”.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌م توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌كانیه‌وه‌ له‌ شه‌نگال و له‌ مه‌خمور سه‌روه‌ری خاكی عێراقی به‌زاندو هاوڵاتیانی كوردی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی كرده‌ ئامانج، هه‌مان رۆژ مامۆستا مه‌لا به‌شیر كه‌ ئێستا به‌ هۆی پۆسته‌كه‌ی كه‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌و له‌سه‌ر خوێنی كوردان به‌ده‌ستیهێناوه‌ بۆته‌ دكتۆر به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عێراقی كرد بۆ دووه‌م دیداری رابیته‌ی په‌رله‌مانتاران له‌ پێناو قودس كه‌ له‌ رۆژانی 14-15ی كانوونی دووه‌م له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ به‌شداری (600) په‌رله‌مانتاری (74) وڵات به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق فاتح یه‌ڵدزی بانگهێشت كردو له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ناڕه‌زایی عێراقی له‌مه‌ڕ به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراق و قه‌تڵوعامه‌كان به‌ توركیا گه‌یاند، له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیای ریسوا كرد ، ئه‌و رۆژه‌ 14ی كانوونی دووه‌م مه‌لا به‌شیر ده‌رفه‌تێكی زێڕینی بۆ عێراق و بۆ كورد و بۆ خۆی بۆ ره‌خسا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئازایه‌تی و غیره‌تی بنواندایه‌و بایكۆتی دیداره‌كه‌ی بكردایه‌و جل و جانتای بپێچایه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و عێراق بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش وه‌ڵامێكی به‌هێزی عێراق ده‌بوو به‌رانبه‌ر ملهوڕییه‌كانی ئه‌ردۆگان سه‌باره‌ت به‌ سه‌روه‌ری به‌زاندن و له‌ هه‌مانكاتدا هێزێكی گه‌وره‌ی به‌ پێگه‌ی كورد ده‌به‌خشی بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی له‌ به‌غدا به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه‌، به‌شداری كوردی له‌ به‌شدارییه‌كی شكلییه‌وه‌ ده‌چووه‌ قۆناغێكی تر، بۆ خۆشی ده‌بووه‌ ئه‌ستێره‌، به‌ داخه‌وه‌ له‌ده‌ستدانی ئازایه‌تی ئازاربه‌خشه‌، له‌و رۆژه‌دا مه‌لا به‌شیر به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه‌ وێنه‌ی خۆی له‌ نزیكی ئه‌ردۆگان بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده‌ لاتینییه‌ی به‌سه‌ردا ده‌گونجێ كه‌ ده‌ڵێت “ئازایه‌تی به‌ره‌و ئه‌ستێره‌بوونت ده‌بات و ترسنۆكیش به‌ره‌و مردن”.
به‌ پێویستم زانی وه‌ك به‌راوردكردنێك له‌ نێوان ئه‌م دوو رووداوه‌ی كه‌ له‌م وتاره‌دا ئاماژه‌م پێكردووه‌ به‌ په‌ندێكی كوردی كۆتایی پێبهێنم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت “شێر له‌ بێشه‌ هاته‌ ده‌ر فه‌رقی نییه‌ نێر بێت یا مێ”.
ره‌نگه‌ بپرسن بڵێن ئه‌م په‌نده‌ چ په‌یوه‌ندی به‌م وتاره‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ كوردییه‌ی هه‌رێم كه‌ بانگهێشتی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی توركیا بوو و به‌جێیهێشت، سه‌ركرده‌یه‌كی (ژنه‌).

‌ 1063 جار بینراوه‌
12/22/2018 4:07:09 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved