نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
بۆچی به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵا قه‌ڵسن؟
بورهان حاجی سلێمان

 

له‌كاتێكدا شه‌قامی كه‌ركوكی گه‌یشتبووه‌ لوتكه‌ی نائومێدی و توڕه‌یی به‌هۆی ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی شاره‌كه‌ تێیدا ده‌گوزه‌رێت، دره‌نگانێكی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 8 / 1 / 2019 ئه‌و كاتانه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌ خه‌وێكی قووڵ و راگه‌یاندنی پارتی له‌ بۆسه‌دا بوو، هاوكات له‌گه‌ڵ جموجۆڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپڕ، بڕیارێكی بوێرانه‌ بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك ده‌كراو له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم و كه‌ركوك كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ من پێموایه‌ پێشتر ئێمه‌ی كه‌ركوكی باجی هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه‌مان به‌ قورسی داوه‌ كاتێك له‌لایه‌ن ئیداره‌و ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه‌وه‌ دراو 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا، مام جه‌لالی ره‌حمه‌تیش له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی وتی “ئێوه‌ به‌ خزمه‌ت و سیاسه‌ت كه‌ركوك بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر كوردستان نه‌ك به‌ ئاڵا”، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه‌ تازه‌ كاره‌كه‌ كراوه‌و ئێستا كورد له‌ كه‌ركوك هیچی وای نه‌ماوه‌ له‌ده‌ستی بدا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ری گرت پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی باش ده‌بێت بۆ كه‌ركوكییه‌كان.

بڕیاره‌كه‌ كه‌ تاكو ئێستا ته‌نانه‌ت كادره‌ ئاست جیاجیاكانی یه‌كێتیش نازانن له‌كێ و چۆن ده‌ركراوه‌، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ به‌ دۆستی دێرینی كورد ناسراوه‌ له‌دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌یاننامه‌ ده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسروشتییه‌ هه‌ڵوێستی هه‌ندێ حیزبی كوردی بوو به‌تایبه‌تی پارتی كه‌ به‌ ئاشكرا راگه‌یاندنه‌كانی بۆ بێ بایه‌خكردنی پرسه‌كه‌و تۆقاندنی خه‌ڵكی كه‌ركوك ته‌رخان كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا زیاتر له‌ساڵێكه‌ خۆی موزایه‌ده‌ی پَیوه‌ده‌كات و مژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌و ئاڵایه‌وه‌ ده‌دات.

باشه‌ كه‌ خۆی نه‌یتوانیوه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات بۆچی پێیناخۆشه‌ خه‌ڵكی تر ئه‌و كاره‌ بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی به‌و ململانێ حیزبییه‌ سه‌قه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ مۆدێلی كاری سیاسی كوردی و هیچ به‌هایه‌كی بۆ پیرۆزییه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه‌، له‌م پرسه‌شدا زمانحاڵی ئه‌و حیزبه‌ ده‌ڵێت “ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من هه‌ڵبكرێت پیرۆزه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سی تر هه‌ڵیبكا جگه‌ له‌ پارچه‌ په‌ڕۆیه‌كی بێ نرخ هیچی دیكه‌ نییه‌”، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڵێنێكی كه‌سی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و حیزبه‌و كاندیدكراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌م دواییه‌دا بۆ كادیره‌كانی وتبووی “ ده‌بێت به‌ ده‌ستی خۆم ئه‌و ئاڵایه‌ له‌كه‌ركوك هه‌ڵبكه‌م”، بۆیه‌ پێموایه‌ پارتی به‌وپه‌ڕی هێزیه‌وه‌ هه‌ژموونی و پاره‌ی خۆی له‌كه‌ركوك و به‌غدا ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ شكستهێنانی هه‌نگاوه‌كه‌ی یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كه‌ش شكستیهێنا ئه‌و به‌لای كه‌مه‌وه‌ گورزێكی مه‌عنه‌وی ده‌بێت، هاوشێوه‌ی گورزه‌كانی ده‌رهاویشته‌ی ریفراندۆم و بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێم له‌ 28 / 3 / 2017 ئه‌گه‌ر سه‌ریشی گرت هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ رابوونی یه‌كێتی و شكاندنی ئه‌و ته‌وقه‌ ده‌رونیه‌ی به‌ تاكی كه‌ركوكییه‌وه‌ ئاڵاوه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ بڕیاره‌كه‌ پێش ده‌رچوونی باش دیراسه‌كرابێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان خرابنه‌ به‌رچاو.

‌ 967 جار بینراوه‌
1/14/2019 12:06:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved