نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شۆک
سەربەستی سێكسی بۆتە كارەساتێكی كۆمەڵگەیی
شەیما نەجات

شەپۆلی ئازادییە رەهایەی كە لەئەمریكاو ئەوروپا پەرەی پێدراوە لەئێستادا بۆتە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی مەترسیدار، وەكو چەكوشێكی پۆڵاین هەڕەشە لەژینی كۆمەڵگەدەكات، لەهەمانكاتدا خێزانی موسڵمان بەوهێزەی لەباوەڕوو دابونەریتیەوە وەریدەگرێت بەتوندی رووبەڕووی ئەو تەوژمە بۆتەوە، بەڵام لەو خێزانانەی بەها رەوشتییەكانیان تێدا بەهێز نییەو بەرقەرار نەكراون رووبەڕووی شاڵاوی زیانێكی زۆر بوونەتەوە.
ئازادی سێكسی بەمانای ئەوەدێت گەنجان چۆنیان پێخۆشە وابژین ئایا ئەو ئازادیە راستەقینەیە یاخود تەوژمێكە هێلانەی پیرۆزی خێزان خامۆشدەكات و بەها باڵاكانی كۆمەڵگە رادەماڵێت؟
وەڵامی گونجاو بۆئەم پرسیارە لەلایەن دەرونناس (ستینێت)ەوە دراوەتەوە، كەئەندامی كۆمەڵەی هاوسەرگیری و نۆژەنكردنەوەی خێزانی ئەمریكییە، كەلەنوسراوێكدا دەڵێت: "سەربەستی سێكسی پرۆژەیەكە بەهەڵە دەستیپێكردووەو لەسەر هەڵە رۆیشتووەو لەئەنجامدا بەهەڵە گەیشتووە، گوایە بۆئەوەی گونجان و كەسێتی خۆیان بناسن خۆمان توشی كارەساتێكی گەورەكردووە، چونكە ئارەزووی بەڕەڵایی هیچ یاسایەك ناناسێت!
بەهۆی ئارەزووە بێسنورەكانی ئەو گەنجانەی مافی تاكەكەس و مەحرەمیەتی خێزان و بەهاكانی كۆمەڵگایان خستووەتە ژێرپێ، ئەمەش تەنها كچانی جێهێڵراو لەباری دەروونی شڵەژاوداو ئەو منداڵە نایاساییانەی لێبەرهەمدێت كەكەس خۆی ناكات بەخاوەنیان" جا لەبەر ئەمەش پێویستە چەند رێگاوچارەیەك هەبێت بۆچارەسەركردنی (زەواج جماعی)كەبووەتە هۆكارێك بۆ شێواندن و تێكدانی باری دەروونی و ئارامی ژینگەی كۆمەڵایەتی.
رای ماركسیزم بۆ چارەسەركردنی كێشەی ژن دوو رای ناچەسپاوی بێ مەسئولیەتی خستووەتەڕوو:
یەكەم: هەڵوەشاندنەوەی خێزان.
دووەم: مانەوەی خێزان بەسەركردایەتی هاوبەشی پیاوو ژن.
ئێستا بۆتوێژینەوە لەم سێ چارەسەرە پێویستە واقعی كۆمەڵگا وەرگرین تاچەند ئەم چارەسەرانەی بۆگونجاوە، لەیەكەم دۆخدا بەنەمانی خێزان (زەواج جماعی)دێتەئاراوە، ئەگەر ئەوەش بەچارەسەر بزانین ئەوەتا (مەلهەكان) نمونەیەكن دەتوانین كۆمەڵێكی بێ خێزانی لێ بتوێژینەوە بەشێوەیەكی ئەكادیمی، لەپێش ئەوەی ئەنجامە تاڵەكانی كۆمەڵایەتی و شارستانیەتی و ئەخلاقی لەپێش چاو بگرین و باسی بكەین كەدۆخێكی شازە لایەنی تەندروستی دەخەینەڕوو ئەوەتا كارمەندانی تەندروستی لەوانەش نەخۆشی (ئایدز) بەسەرمانا وەك چەكوشێكی پۆڵاین دەیسەپێنێ كە مەلهاكان داخەین جا ئەگەر هەموو كۆمەڵ بێت دەبێت چ كارەساتێكی تەندروستیی كۆمەڵایەتی وەك بۆمب بتەقێتەوە، سەرباری ئەمانەش زانای دەروونناس (هنری مین): ئەوتێكەڵی و (زواج جەماعی) دەبێتەهۆی نەزۆكی و كۆتایی هاتنی كۆمەڵ و لەهەمانكاتدا ئەم دۆخە دەبێتەهۆی هەڵتەكاندن و لەناوبردنی لایەكی ژیانی ئادەمیزاد.
- لەدۆخی دووەمیش بۆ یەكسانی ئافرەت و پیاو لە بەڕیوەبردنی خێزان ئەم رایانە لەسروشت و نە لەژیان و نەلە گەردوونیش نمونەیەك نیە دووناوەند هەبێت یەك سیستم ببات بەڕێوە، بچوكترین نمونەش كوردستانە كە حكومەت بە دوو ناوەند بەڕێوەدەچێ چەند نائارام و نەگونجاوە، ئەم كارەساتە ناكرێ ئاو بەردەوم بێت هەر كۆمەڵگەیەو پێویستە باوەڕێكی ئاینی بەهای ئەخلاقی باڵای هەبێت، دەبێت تادەتوانین خێزان بەهێزبكەین و رێبدەین پیاوانی ئاینی هەستن بە رۆڵی خۆیان كچ و كوڕانی لاو لەلادان بپارێزین و خێزان بەهای پیرۆزی خۆی پێبدرێتەوە، پێش ئەوەی حاڵمان بەحاڵی ئەمریكاو فەڕەنساو ئینگلتەراو ئەڵمانیا بێت كەهەمیشە پرۆژەی (گەڕانەوە بۆ خێزان)یان راگەیاندوە پێویستە ئەوە بزانی كەئەو كێشەوگرفتانە چین كە روبەڕووی وڵاتەكەمان بوونەتەوەو گەنجانمان بەرەو لەڕێ دەرچون و لادان لەبەهاجوانەكان و كلتورەئەخلاقیەكان كردوە، لەزۆر لەوڵاتە تازە پێگەیشتوەكان شاڵاوی سەربەستی سێكسی بۆتە هۆی ئەوەی كە جومگەكانی كۆمەڵگا بەرەو داڕمان و وێرانی بەڕێت بەتایبەتی خێزان هۆكارێكیشەبۆئەوەی كە بێمتمانەیی لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگا دروست ببێ. 
گەورەترین زیانی ئەم تەوژمە ئەو پەستانەیە كەدەیخاتەسەر دەروونی مرۆڤ، چونكە خۆشەویستی مرۆیی لەناودەبات و جوتبوون دەكاتە كارێكی بێهەست و سۆزی میكانیكی وكاتی، بەڕەچاوكردنی ئەو هەموو زیانانە دەردەكەوێت كەسەربەستی سێكسی نەبۆ پیاو نەبۆ ژن سودێكی نیە، ئەم حاڵەتەچ بۆ تاك چ بۆكۆمەڵ و بۆ خێزان خراپیەكی بێ شوماری هەیە.
بەپێی راپرسیەك % 60 ژنانی رۆژئاوا كاتێك شوو دەكەن كەپیاوێكی راسگۆ بتوانێ هەست بەبونی ژیانێكی ئارام بدۆزێتەوە. 
مامۆستاسەعیدی نورسی لەم بارەیەوە دەڵێت:_"ئەگەر پیاو لەپێناوی لەزەتێكی 8دەقیقەیی توشی كارێكی خراپ ببێ ئەوا تەنها چەند لیرەیەك زیانی لێدەكەوێ،بەڵام سزانی لەزەتێكی8دەقیقەیی ئافرەت كۆڵێكی قوورسی هەشت مانگی و ئەركی پەروەردەكردنی منداڵێكی بێ كەسەبۆماوەی هەشت ساڵ واتا ئافرەت لەخراپەكاریدا بەپیاو ناگاتەوە بەڵام تۆڵەی خراپەكاریەكەی چەندین جاری تۆڵەی سزای پیاوە"
چارەسەری راستەقینەی شیفابەخش بۆ رزگاركردنی ئافرەتە لەچنگی ئەو تەقەڵایانەی كە بۆ لەڕێدەركردنی لاوان لەژیان دوونیاو قیامەتیان دەدرێت تاكە هۆكاری پارێزگاری كردنی رەوشتیانە لەدوای خراپەكاری تەنها پەروەردەكردنیانە بەپەروەردەیەكی تەندروست كە هەموو لایەنەكانی ژیانی رەچاوكردووە، لەبەر ئەم هۆیانە سەربەستی سێكسی لەئەورووپادا رۆژبەڕۆژ گرنگی خۆی لەدەستدەدات، هاوسەرگیری و خێزان كەسەرچاوەی خۆشەویستی و میهرەبانین سەرنجی مرۆڤی خۆرئاوا بۆلای خۆی رادەكێشێ و هاوسەرگیری و دایكایەتی كەلەسەدەی رابردودا ببووە عەیبەو لەبیركرابوو ئێستا بووە بە بابەتێك خۆزگەیان بۆدەخوازرێت.

‌ 627 جار بینراوه‌
2/9/2019 5:04:29 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved